riklam

قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

بیروڕا 01:01 PM - 2018-10-11
.

.

عبدالله حاجی سعید

هه‌ڵبژاردنی  په‌رله‌مانی كوردستان  ته‌واوبوو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی  كوردستان  به‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی وه‌  چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن  لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌رنامه‌ ڕێژی بكه‌ن  بۆ پێك هێنانی حكومه‌تی نوێ ی هه‌رێمی كوردستان  به‌یه‌كو یه‌گرتویی بچنه‌  په‌رله‌مانێكه‌ی به‌هێزه‌وه‌  دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی  كۆتایی  ده‌نگی  لایه‌نه‌كان  به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی  ده‌بوایه‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌   زه‌مینه‌ خۆشبكرێ  بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ ئه‌وبه‌رنامانه‌ی لایه‌نه‌كان له‌كاتی  هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا  بانگه‌شه‌یان بۆده‌ركد سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ بونایه‌ چۆن ئه‌وبه‌رنامانه‌ یه‌ك خه‌ن و  بیكه‌نه‌ به‌رنامه‌ی چوار ساڵی داهاتوی په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ لایه‌ن كه‌وتونه‌ته‌ تانه‌و توانج و تۆمه‌تبالركردنی یه‌كتر به‌مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی  نه‌ك به‌رژوه‌ندی باڵای  میلله‌ته‌كه‌مان  كه‌متمانه‌یان داوه‌ به‌ لایه‌نه‌ براوه‌كان بۆئه‌وه‌ی  چوارساڵی داهاتوو چوارساڵی خزمه‌ت گوزاری و ئارامی و سه‌قام گیری بێت له‌هه‌رێمی كوردستان ی.ن.ك له‌ئاستی ئه‌م  تیروتوانج و تۆمه‌تباركردنه‌دا  ئارام و له‌سه‌رخۆیه‌  نایه‌وێت  وه‌ڵامی  ئه‌و لایه‌نانه‌  بداته‌وه‌  كه‌ شێت گیرانه‌  كردار  له‌گه‌ڵ  بارودۆخه‌كه‌دا  ده‌كه‌ن سیاسه‌ت به‌بیری  تۆڵه‌و به‌ربه‌ره‌كانی  ناڕه‌وا ناڕوات  به‌ڕێوه‌  سیاسه‌ت به‌شێوازی ژیرانه‌و  پابه‌ندبوون  به‌به‌رژه‌وه‌ندی  گشتی و  یه‌كتر قبوڵ كردن ئه‌ڕوات ئه‌وه‌ی براده‌رانی پ.د.ك  په‌یرلاِه‌وی ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر  ی.ن.ك  له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌دا ئه‌مه‌ كارو كرده‌   نیه‌  ئه‌مه‌ عه‌قڵی سیاسی و مه‌نتیق نیه‌  به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی  حیزبی و تاك لایه‌نه‌یه‌  به‌رژه‌وه‌ندی  كوردستان و  كۆمه‌ڵانی  خه‌ڵكی  كوردستان  له‌وه‌دایه‌  لایه‌نه‌ سیاسه‌كانی كوردستان  یه‌ك هه‌ڵوێست و  یه‌ك بۆچونبن  هاوسه‌نگی  له‌به‌ڕیوه‌بردنی  حكومه‌تی كوردستان  پیاده‌بكه‌ن  پارتی نابێت  وه‌كوجاران  خۆی به‌پێشڕه‌و براگه‌وره‌  بزانێ  ئه‌وسه‌رده‌مه‌ڕۆیشت  سه‌رده‌می به‌یه‌كه‌وه‌كاركردنه‌ ئه‌وه‌ڕاسته‌ وه‌زنی ده‌نگی  لایه‌نه‌كان و ژماره‌ی كورسیه‌كان  كاریگه‌ری هه‌یه‌  بۆسه‌ر دابه‌شكردنی  پێگه‌ی  لایه‌نه‌كان  به‌ڵام ناكاته‌  ئه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی پارتی ژماره‌ی كورسیه‌كانی زیاتره‌  ئه‌بێت  هه‌مووفه‌رمانه‌كان لای ئه‌وبێت .
به‌ڵكو ده‌بێت  لایه‌نه‌سیاسیه‌كان  یه‌كێتی وپارتی به‌تایبه‌تی  كه‌براوه‌ی  یه‌كم و دووه‌من  وه‌كویه‌ك هاوسه‌نگی پێگه‌ی  خۆیان  بپارێزن  بۆ دروستكردنی  حكومه‌تێكی  به‌هێز  كه‌بتوانێ  چاك سازی بكات خه‌ڵكی  باش و خوێنده‌وار و خاوه‌ن بڕوانامه‌و خاوه‌ن ئه‌زموون  بۆ وه‌زاره‌ته‌كان  دابنێت  و په‌رله‌مانی كوردستان  ده‌وری خۆی ببینێت پڕۆژه‌ی  هه‌بێت  بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی  خه‌ڵكی كوردستان .
جه‌ماوه‌ری كوردستان چاوه‌ڕوانی  ئه‌وه‌یه‌  ببنه‌ خاوه‌نی  حكومه‌تێكی  پته‌وی  به‌هێز  كه‌له‌ خزمه‌تی كۆمه‌لانی  خه‌ڵكی  كوردستان  دابێت  ژیان و  گوزه‌رانیان به‌ره‌و باشتر بڕوات  بواری ئابوری كۆمه‌ڵایه‌تی  و سیاسی و بچێته‌ ئاستی مه‌به‌ست.
سه‌رجه‌م بواره‌كای ئابوری و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان  و گه‌شتیاری و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ بگاته‌ ئه‌و  ئاسته‌ی ژێرخانی  ئابوری هه‌رێم به‌باشی ببوژێته‌وه‌  كێشه‌ هه‌ڵ په‌سێراوه‌كانی نێوان  هه‌رێم و بغداد  چاره‌سه‌ربكرێ پاشه‌كه‌وتی  مووچه‌ به‌ته‌واوی نه‌هێڵرێ  ئه‌م پێویستی به‌كوردستانێكی  ئارام و سه‌قامگیر هه‌یه‌  پێویستی به‌پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش هه‌یه‌  نه‌ك به‌ربه‌ره‌كانی  سیاسی بۆمه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی.


یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی    
بۆكاروباری بازرگانی و كاسبكاران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket