وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رایده‌گه‌یه‌نێت سبه‌ینێ سایتی زانكۆلاین بۆ راگه‌یاندنی ناوی خوێندكارانی وه‌رگیراو كارا ده‌بێت.
خه‌تاب شێخانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بۆ ئه‌مسیاڵی خوێندن وه‌زراه‌تی خوێندنی باڵا له توانیایدا هه‌یه 39 هه‌زار و 57 كورسی خوێندن بۆ ده‌رچوانی قۆناغی 12 دابین بكات، كه خۆی له هه‌ر چوار سیستمی وه‌رگرتنی زانكۆلاین ده‌بینێته‌وه.
وتیشی: بۆ ئه‌مساڵیش 54 هه‌زار و 42 خوێندكار داواكاری وه‌رگرتنیان له زانكۆ و په‌یمانگاكان پێشكه‌ش كردوه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش 28 هه‌زار و 609 خوێندكار له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌رگیراون، كه به‌ڕێژه‌یی ده‌گات زیاتر له 53%، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند كورسییه‌ك تا ئێستا ماون پڕبكرێنه‌وه پێده‌چێت رێژه‌ی وه‌رگرتنی خوێندكاران بگاته 60%.
راشیگه‌یاند، ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه 60.123 كه‌متریان هه‌یه ناویان له زانكۆ حكومییه‌كان نه‌هاتوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر خوێندكارێك له‌و نمره‌یه زیاتری هه‌یه‌و ناوی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ده‌توانێت سكاڵا پێشكه‌شبكه‌ن كه تا رۆژی 20-10-2018 مۆڵه‌تیان پێدراوه.
خه‌تاب شێخانی وتیشی: سبه‌ینێ هه‌ینی سه‌عات 10 ی به‌یانی ناوی خوێندكارانی وه‌رگیراو له زانكۆ‌و په‌یمانگاكان له‌هه‌مان سایتی پێشوو راده‌گه‌یه‌نرێت و خوێندكاران ده‌توانن ناوه‌كانیان بدۆزنه‌وه.
له‌باره‌ی یه‌كه‌م رۆژی ده‌وامی خوێندكارانی ده‌رچوی پۆلی 12 ی ئاماده‌یش له زانكۆ و په‌یمانگا حكومیه‌كان، رۆژی 21-10-2018 یه‌كه‌م رۆژی ده‌وامی ره‌سمییان ده‌بێت و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا ناوی وه‌رگیراوان له زانكۆ تایبه‌ته‌كانیش راده‌گه‌یه‌نێت.
PUKmedia تایبه‌ت