riklam

حزبی شیوعیی پیرۆزبایی له‌ د.به‌رهه‌م ده‌كات

عیراق 12:02 PM - 2018-10-11
.

.

به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق، دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی له‌ مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعیی عیراقه‌وه‌ پێگه‌یشت، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

"به‌ڕ‌ێز دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆماری عیراق
به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق، له‌ كانگه‌ی دڵه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین و به‌ هیوای سه‌ركه‌وتنتانین له‌ راپه‌ڕ‌اندنی ئه‌ركه‌ نوێیه‌ مه‌زنه‌كانتاندا.

هاوكات هیوای به‌هێزمان له‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانتان له‌گه‌ڵ هێز و پارت و كوتله‌ سیاسییه‌ نیشتمانییه‌ عیراقییه‌كانی تردا ده‌رده‌بڕین و ئاواته‌خوازین به‌ جیاوازی بیروبۆچونه‌كانیان و به‌په‌یوه‌ندییه‌ باشه‌كانت له‌سه‌ر هه‌ردو ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییدا خواسته‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌ ئاسایش و ئۆقره‌یی، قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵیی، دابین كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، چه‌سپاندنی بناغه‌كانی قانون، عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی و بنیاتنانی عێراقیكی دیموكراسیی فیدراڵیی یه‌كگرتودا به‌دی بهێنێت.

له‌گه‌ڵ ئومێدی هاریكاریی زیاترمان له‌ پێناوی مه‌سه‌له‌ ره‌واكانی گه‌له‌كه‌ماندا به‌ هه‌مو پێكهاته‌كانه‌وه‌، سه‌رله‌نوێ پیرۆزبایی و هیوامان ده‌رده‌بڕ‌ین بۆ به‌ئاكام گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانتان.
شانازیی و رێزی زۆرمان په‌سه‌ند بفه‌رمون.

مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعیی عێراق

PUKmedia نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket