راوێژكاری لێپێچینه‌وه له داعش: نادیه موراد هێمای هه‌ڵسانه‌وه‌یه
جینۆساید 11:29 AM - 2018-10-11.
راوێژكاری تایبه‌ت به لێپێچینه‌وه له داعش: نادیه موراد هێمای هه‌ڵسانه‌وه‌یه و ئاماژه‌ی پێویستبوونی دابینكردنی دادوه‌ریشه بۆ تاوانه‌كانی داعش
وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ نادیه موراد بەبۆنەی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی وه‌ك هێمای هه‌ڵسانه‌وه‌ی قوربانیانی تاوانه‌كانی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام). به‌ڕێز كه‌ریم خان، راوێژكاری تایبه‌ت و سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌دان به لێپێچینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش (یونیتاد)، وتی كه ئازایه‌تی و خۆنه‌ویستیی نادیه موراد زیاتر ئه‌م تیمه بۆ پشتگیریكردن له حكومه‌تی عیراق له په‌لكێشكردنی تاوانباران بۆ به‌رده‌م دادگا هانده‌ده‌ن.
به‌ڕێز خان پیرۆزبایی له‌و خانمه و دكتۆر دینیس مۆكوێگ كرد بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ساڵی ٢٠١٨ له هه‌مبه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆتاییهێنان به به‌كارهێنانی توندوتیژیی سێكسی وه‌ك ئامڕازی شه‌ڕ و تیرۆر.
ئه‌و له‌مباره‌وه وتی " له راستیدا، خاتو نادیه موراد له‌ئه‌نجامی قاره‌مانییه له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌كه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رفێنه‌ران و ئه‌زیه‌تده‌ران و هه‌راسانكه‌رانی بۆ ئه‌م خه‌ڵاته ده‌ستنیشان كرا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنج بۆ كاره‌ساتی ئێزیدییه‌كان و قوربانییانی تر راكێشێت كه تووشی كۆژان و مه‌ینه‌تییه‌كی بێوێنه هاتوون. به‌مه‌ش ئه‌م خاتوونه پێویستبوونی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زه‌ق كرده‌وه له دابینكردنی دادوه‌ری بۆ گشت قوربانییان. هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش سڵاوی لێ ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشی له‌و كاریگه‌رییه ده‌كه‌ین كه ئه‌و له كۆتاییهێنان به ناوزڕاندنی قوربانییان هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی ئێمه‌ش كه ئازاره‌كانیان هه‌رگیز نابێت له یاد بكرێن."
سه‌باره‌ت به دكتۆر دێنیسیش، ئه‌و وتی "دكتۆر دێنیس له كۆماری كۆنگۆی دیموكراتدا ساڵانێكی زۆری له یارمه‌تیدانی هه‌زاران قوربانیی توندوتیژیی سێكسی به‌سه‌ر بردووه و بووه‌ته هێمای خه‌باتكردنیش بۆ كۆتاییهێنان به توندوتیژیی سێكسی له شه‌ڕدا. ئه‌و له راستیدا به‌هۆی چالاكبوون و ئازایه‌تییه‌كه‌یه‌وه شایسته‌ی هه‌موو جۆره رێز و پێزانینێكه."
وێڕای دانپێدانانیشی به كاره پاڵه‌وانییه‌كانی خاتو موراد و دكتۆر مۆكویگ وه‌ك هاوارێك بۆ لێپێچینه‌وه و دادپەروه‌ری و ڕاگەیاندنیشی بەوەی کە ئه‌م تیمه لێكۆڵه‌ره به‌زوویی چالاكییه‌كانیان لە عیراقدا ئەنجام دەدەن، به‌رێز خان به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی دا كه " كاری سه‌رلیستی تیمه‌كه‌یان له عیراق بریتی ده‌بێت له لێكۆڵینه‌وه له توندوتیژیی سێكسی و توندوتیژیی لەسەر بنه‌مای ره‌گه‌زی."
ئه‌و زیاتر وتی "له راگه‌یاندنێكدا دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی، خاتو موراد جه‌خت له‌سه‌ر كاركردنی پێكه‌وه‌یی شێلگیرانه ده‌كاته‌وه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵمه‌ته‌كانی دژه كۆكۆژی هه‌رگیز كۆتاییان نه‌هاتووه و به‌ڵكو ده‌بنه مایه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی تاوانباران و دابینكردنی دادپەروه‌ریش بۆ رزگاربووان. به‌ڵێنه‌كانی ئێمه‌ش وه‌ك (یونیتاد) بۆ جیهان و ئه‌و خاتوونه‌ش كاركردنی ماندوونه‌ناسانه‌یه له‌رێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ربه‌خۆیه‌كانمانه‌وه بۆ پشتگیریكردن له لێپێچینه‌وه‌ی پێویست له تاوانه‌كانی داعش."
یونیتاد به گوێره‌ی بڕیاری ژماره ٢٣٧٩ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی ٢٠١٧دا دامه‌زراوه. به‌گوێره‌ی مه‌رجی پێكهێنانی تیمەکەش، راوێژكاری تایبه‌تی ئه‌و تیمه له‌رێگه‌ی كۆكردنه‌وه وهه‌ڵگرتن و پاراستنی به‌ڵگه‌كان له عیراق، كه ره‌نگه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌بن كه ئه‌مانه تاوانی جه‌نگ و دژه مرۆیین، پشتگیری له هه‌وڵی لێپێچینه‌وه له داعش ده‌كات. هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی كاركردن له‌گه‌ڵ رزگاربووان و لێپێچینه‌وه‌ی جیهانیشه‌وه گه‌شه به لێپێچینه‌وه‌ی ئه‌م تاوانانه ده‌دات به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ یاسا جیهانییه‌كاندا گونجاو بێت له‌پێناو دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی قوربانییان له به‌ده‌ستهێنانی لێپێچینه‌وه‌ی ته‌واودانپێدانراو له تاوانه‌كانی داعش.
PUKmedia يونامى
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26