riklam

ره‌ققه‌.. بۆمب به‌ناو كۆڵانه‌كاندا بڵاوه‌ پێكراوه‌

جیهان 11:04 AM - 2018-10-11
.

.

دوای پاككردنه‌وه‌ی له‌ تیرۆرستانی داعش له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی سوپای سوریای دیموكراته‌وه‌، له‌هه‌موو شوێنێكی شاری ره‌ققه‌ بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی پاشماوه‌كانی جه‌نگ و داعش بڵاوه‌یان كردوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ژیانی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن.

 

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هه‌زاران بۆمب له‌سه‌دان جۆر له‌ناو شه‌قام و كۆڵان و ماڵانی رووخاو ده‌وروبه‌ری شاری ره‌ققه‌  كه‌پاشماوه‌كانی جه‌نگی دژ به‌داعشن بڵاوه‌یان پێكراوه‌و مه‌ترسیان بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان هه‌یه‌.

 

وتیشی: تیمه‌كانی شه‌ڕڤانانی سوپای سوریای دیموكرات و شاره‌زا ئه‌مریكیه‌كان به‌رده‌وامن له‌پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌، به‌ڵام به‌هۆی زۆری ژماره‌ی بۆمبه‌كانه‌وه‌ كاره‌كه‌ له‌سه‌ره‌تایه‌و هێشتا نه‌توانراوه‌ رێژه‌یه‌كی زۆری لێ پاكبكرێته‌وه‌.

 

ئه‌و چالاكوانه‌ ئه‌وه‌شی ووت: له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا به‌هۆی ئه‌و بۆمبانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و برینداربوون.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس

 

43756837_2128950374089512_4385928235108532224_n.jpg

43614893_2128950437422839_9081415125679734784_n.jpg

43614995_2128950347422848_2271988801381335040_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket