riklam

ده‌رمانخانه‌یه‌ك له‌ سلێمانی داده‌خرێت

کوردستان 10:50 AM - 2018-10-11
.

.

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رجه‌كانی كاركردنی سیستمی ته‌ندروستی، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ ده‌رمانخانه‌یه‌ك داده‌خرێت.

د. ئاریان عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شی ته‌ندروستی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كان كارنه‌كردن به‌‌ سیستمی ته‌ندروستی، ده‌رمانخانه‌ی هایما له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌روه‌ری شاری سلێمانی داده‌خرێت.

وتیشی: له‌كاتی سه‌ردان و پشكنینی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی بۆ ده‌رمانخانه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ بڕێكی زۆر ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ شوێنه‌كه‌یدا هه‌یه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی پسپۆڕی له‌بواری ده‌رمانسازیدا نییه‌‌ كه‌ مه‌ترسی پێدانی ده‌رمانی هه‌ڵه‌ به‌‌ نه‌خۆشی لێده‌كرێت، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كاركردنه‌ له‌ ده‌رمانخانه‌كاندا.

راشیگه‌یاند: خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ ده‌رمانه‌ به‌سه‌رچوه‌كان به‌سه‌ر هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و گه‌ڕه‌كه‌كه‌ ساخ بكاته‌وه‌ به‌بێ ره‌چاوكردنی زیانی ده‌رمانه‌كه‌ بۆسه‌ر ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كان.

هه‌ره‌ك وتیشی: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌رمانخانه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی كارڕای پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر، داوای له‌ هاووڵاتیانیش كرد، له‌كاتی كڕینی ده‌رمان سه‌رنج بده‌ن له‌‌ به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونه‌كه‌ی، له‌كاتی هه‌بوونی ده‌رمانی‌ به‌سه‌رچودا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket