riklam

PUKmedia هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی ده‌خاته‌ڕوو

ئابوری 10:47 AM - 2018-10-11
.

.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ نرخی سوته‌مه‌نی به‌گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بنینیوه‌و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌و بازرگانی و سامانه‌سروشتییه‌كانی پارێزگای سلێمانیش ده‌ڵێت، پێویسته‌ پارێزگاره‌كانی هه‌رێم سه‌رچاوه‌كانی هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی  زیادبكه‌ن.

رێكه‌وت زه‌كی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌و بازرگانی و سامانه‌سروشتییه‌كانی پارێزگای سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی كه‌ ئه‌مریكا خستویه‌تییه‌ سه‌ر ئێران كاریگه‌ری كردوه‌ته‌ سه‌ر نرخی سومه‌ته‌مه‌نی به‌گشتی و به‌نزین به‌تایبه‌تی، چونكه‌ یه‌كێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی بۆ هه‌رێمی كوردستان وڵاتی ئێرانه‌.

وتیشی: له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات دراوه‌ به‌ پارێزگاره‌كان كه‌به‌ رێژه‌ی پێویست سوته‌مه‌نی هاورده‌ی پارێزگاكانیان بكه‌ن و رێگربن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی، بۆیه‌ ده‌كرێت پارێزگاره‌كان هه‌وڵبده‌ن سه‌رچاوه‌كانی هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی له‌ وڵاتانه‌وه‌ زیاد بكه‌ن، تا رێگری بكه‌ن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی.

رێكه‌وت زه‌كی راشیگه‌یاند: به‌گشتی له‌ وڵاتانی توركیا و ئێران و ئیماراته‌وه‌ سوته‌مه‌نی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵی هه‌نارده‌ی سوته‌مه‌نی بدرێت له‌ وڵاتانی دیكه‌وه‌ ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و گرفته‌ چاره‌سه‌رده‌بێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ نرخی سوته‌مه‌نی زیاتر داده‌به‌زێت.


PUKmedia دیار ستار

رێكه‌وت زه‌كی

5950151922015_874.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket