riklam

بڕێكی زۆر زاهی له‌ناوده‌برێت

کوردستان 10:00 AM - 2018-10-11
.

.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاسایشی سلێمانی‌‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر‌ بڕێكی زۆر زاهی خاوێنكردنه‌وه‌دا ده‌گرن، پاش پشكنینی له‌لایه‌ن كوالێتی كۆنترۆڵه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ شیاوی به‌كارهێنان نییه‌.

چیمه‌ن بایز؛ نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی جۆری له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ ئاگاداركراینه‌وه‌ له‌ هه‌بونی 328 كارتۆن زاهی خاوێنكردنه‌وه‌ له‌جۆری پاندا كه‌ گومانی له‌سه‌ره‌.

وتی؛ ئاسایشی سلێمانی و لیژنه‌ی یه‌كی-ی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی زاهیه‌كه‌دا گرتوه‌ و نمونه‌ی ره‌وانه‌ی پشكنین كراوه‌.

وتیشی؛ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی جۆری پشكنین بۆ زاهی پاندا كراوه‌، ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی عێراقی به‌رهه‌م نه‌هێنراوه‌، وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ (شیاوی به‌كارهێنان نییه‌) دراوه‌ته‌وه‌.

چیمه‌ن بایز، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وش كرد؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌، له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی زاهیه‌كه‌ له‌ناوده‌برێت.

 

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket