riklam

عیراق.. ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌

عیراق 09:56 AM - 2018-10-11
.

.

بڕیاره‌ دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 11-10-2018 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆببێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د.به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 2ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران ئه‌نجامده‌درێت و بڕیاریشه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و پله‌ وه‌زیفییه‌كان و هه‌روه‌ها سیستمی قبوڵ مه‌ركه‌زی بۆ خوێندكاران بكرێت.

وتیشی: بڕیاریشه‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت .


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket