riklam

داهاتی گه‌شتی كۆمه‌ڵه‌ی شاخه‌وانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ده‌بێت

ئاگاداری 09:51 AM - 2018-10-11
.

.

كۆمه‌ڵه‌ی شاخه‌وانی كوردستان گه‌شتێكی یه‌ك ڕۆژی ئه‌نجام ده‌دات و داهاتی گه‌شته‌كه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ته‌رخان ده‌كات.

هه‌ستیار ره‌زا كه‌یه‌كێكه‌ له‌به‌شدارانی گه‌شته‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی شاخه‌وانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆمه‌ڵه‌ی شاخه‌وانی كوردستان ئه‌م جاره‌ داهاتی گه‌شته‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ته‌رخان ده‌كات.

گه‌شته‌كه‌ رۆژی هه‌ینی 12-10-2018 ده‌بێت و یه‌ك رۆژه‌ بۆ قه‌زای پێنجوێن و گوندی هۆمه‌ره‌ سینان و قه‌ڵای مێژوویی ساڵح به‌گ و شاخی شێخ حەسەن لە نێوان گوندەكانی وریاوا و كانی میرانی بابە علی و میرمام پێنجوێن و هەنگەژاڵ،گرمگ و ساڵیاوای تازە.

هاوكات كۆمه‌ڵه‌ی شاخه‌وانی كوردستان هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بن له‌و گه‌شته‌ هه‌تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بكه‌ن به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌كانی ( 07702496027 + 07701583034 + 07701583234 )

پێداویستییەکان:-

كۆڵەپشتە ، جلی وەرزشی چاكەت(تراکسوت،)گیتر،پێڵاوی گونجاو، گۆچانی شاخەوانی(باتوم) یەك ژەم خواردن،میوە ،ئاوی پێویست + دژە خۆر .

کات و شوێنی کۆبوونەوە:

کاتژمێر (5:40) ی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی  لە دەروازەی  (پارکی ئازادی) بەرامبەر مزگەوتی كانی ئاسكان .

سەروو هۆڵی تەوار دەبێت و کاتژمێر (6:00) بەڕێدەکەوین. 

تێچوی گەشت تەنها بڕی (10 )هەزار دینارە

 ١-تێبینی  :-

پارەی كۆكراوەی ئەم گەشتە وەك دیاریەكی وەرزشی شاخەوانیی دەبەخشریتە (نەخۆشخانەی هیوا )

‎بە چاودیری نوینەری كۆمەڵەی شاخەوانیی كوردستان و نوینەری كۆمپانیایی گواستەنەوە كە ئەركی گواستەنەوەی بەشدار بوانی لە ئەستۆ گرتوە 

٢- تێبینی :- 

هەر بەڕێزێك توانای شاخەوانیی و شاخڕەوی نیە 

تكایە ناو تۆمار نەكات .

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی كۆمەڵەی شاخەوانی كوردستان .

‏https://www.facebook.com/KurdistanHikingClub/

PUKmedia تایبه‌ت 

ee.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket