riklam

هه‌ڵمه‌تی جانتاكه‌م جوانترینه‌ ئه‌نجام ده‌درێت

عیراق 09:30 AM - 2018-10-11
.

.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق له‌پارێزگای موسه‌ناو موسڵ هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی به‌خشینی جانتا به‌خوێندكارانی كه‌مدرامه‌ت ده‌ست پێ ده‌كات.

 

نسرینه‌ ئه‌حمه‌د چالاكوان له‌ رێكخراوی ده‌نگی ژنانی په‌روه‌رده‌ی له‌پارێزگای موسه‌نا، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دكتۆر محه‌مه‌د ئیقبال سه‌یده‌لی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان، ده‌ست به‌هه‌ڵمه‌تی " جانتاكه‌م جوانترینه‌" له‌سنوری پارێزگای موسه‌ناو موسڵ كراوه‌.

 

وتیشی: له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا چوار هه‌زار جانتا به‌سه‌ر خوێندكارانی كه‌مدرامه‌تدا دابه‌شكراوه‌، به‌تایبه‌ت له‌قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو دابه‌ش ده‌كرێن.

 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی: دابه‌شكردنه‌ به‌ری راستی شاری موسڵیش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‌ تووشی وێرانكاری و كوشتاری زۆر بووه‌ته‌وه‌و منداڵان له‌وپه‌ڕی كوللــه‌ مه‌رگیدا درێژه‌ به‌خوێندنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن".

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس

 

 

43426685_1010202602521753_5127604396330319872_n.jpg

43639023_1010202632521750_5774918206208606208_n.jpg

43660214_1010202622521751_3053270982048350208_n.jpg

43788267_1010202599188420_7846249910797074432_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket