مه‌لا به‌ختیار: با نه‌ته‌وه‌كه‌مان ببێته خاوه‌ن سینه‌مایه‌ك كه شانازی پێوه‌بكه‌ین
ئەدەب وهونەر 09:22 AM - 2018-10-11.
سێیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی، ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ (10/10/2018) له‌ته‌لاری هونه‌ر له‌شاری سلێمانی، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌سینه‌ماكارانی كوردستان و وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان، ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
مه‌لا به‌ختیار، سه‌رۆكی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی، وتاری كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵی پێشكه‌ش كرد‌و تیایدا رایگه‌یاند:
ئاماده‌بوانی ئازیز..
میوانانی به‌رِێز..
پرِ به‌دڵ به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌ین بۆ سێهه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی.. یه‌كه‌مین فێستیڤاڵ وتمان به‌رده‌وامده‌بین، ئه‌مه سێهه‌مین فێستیڤاڵه‌و هه‌ر ده‌ڵێین: به‌رده‌وام ده‌بین.
بێگومان ئه‌م شكۆمه‌ندیی ئاماده‌سازییه‌ی بۆ ئه‌م فێستیڤاڵه كراوه، با به‌رِاشكاوی بڵێم، به‌نده ته‌نها پاڵپشتیانم، ئه‌گه‌ر له‌شوێنێك گرێیه‌ك بكه‌وێته كاره‌كانیان، ته‌شریف ده‌هێنن بۆ لام و گرێكه‌یان بۆ ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌گه‌رنا، پرِاوپرِ ئاماده‌كاری بۆ فێستیڤاڵه‌كه، ئاماده‌كاری بۆ فیلمه‌كان، به‌ربژێركردنی فێستیڤاڵه‌كه‌و پێشوازی له‌میوانه‌كان و چۆنێتی رێكخستنی هه‌موو كاروباره‌كان، بۆ ستافی كۆمپانیای مه‌ستی فیلم و ئه‌و خوشك و برا به‌رِێزانه ده‌گه‌رِێته‌وه، كه له‌خزمه‌تتاندا ئه‌مه سێهه‌مین فێستیڤاڵه رێكیده‌خه‌ن.. له‌به‌رئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافیان ناخۆم و ته‌نها به‌ئێوه ده‌ڵێم، به‌كوردستان ده‌ڵێم، به‌هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان ده‌ڵێم: ته‌نها له‌خزمه‌تیاندام و هیچی ترم نه‌كردووه..!
وادیاره، میلله‌تانی وه‌كو ئێمه (كورد) له‌رِۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاستدا، قه‌ده‌رمان وایه چۆن دواهه‌مین نه‌ته‌وه‌كان ده‌بین، ببین به‌خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، دیاره له‌بواری سینه‌ماشدا، كه گرنگترین بواره‌كانی هونه‌ره، ده‌بێ به دره‌نگی ده‌ستپێبكه‌ین، به‌ڵام به‌م جوانییه ده‌ستمانپێكردووه..!
به‌دڵنیاییشه‌وه، له‌ئایینده‌دا وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌كانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، هونه‌ریی و رۆشنگه‌ری، ئه‌م وه‌رچه‌رخانانه به‌شێكی ئه‌ركی سینه‌ماسازانه‌و سینه‌ما ده‌توانێ دوایئه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌داره‌كان، دوایئه‌وه‌ی حزبه‌كان و دوایئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بونیادمان ناوه به‌ناوی ده‌سه‌ڵاتێك، كه هێشتا كه‌مه بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان، كه‌موكورِیی ئێمه، بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌زهنیه‌تی رای گشتی ئێمه‌دا، ئه‌وه‌نییه ئێمه سیاسه‌ت نازانین، ئه‌وه‌یه كه وه‌رچه‌رخانه كۆمه‌ڵایه‌تی و تێگه‌یشتنه دیموكراسی و پێشكه‌وتنه‌كانی مه‌ده‌نییه‌ت، هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه سیاسه‌تمه‌داره‌كانمان و ده‌سه‌ڵاتی ئێمه هه‌موومان نه‌توانین باش گوێی لێبگرین و ئه‌و په‌یمانه كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌لسه‌فیی و رۆشنگه‌رییه‌ی كه پێویسته‌و ره‌نگدانه‌وه‌كه‌شی له‌هونه‌ردا زۆر پێویسته، هێشتا به‌دینه‌هاتووه!
پێموایه، به‌بێ بوونی سینه‌مایه‌كی راسته‌قینه‌و پێشكه‌وتوو، به هه‌موو كه‌ره‌سته‌و بواره‌كانییه‌وه، ئێمه له‌دوای سه‌ركه‌وتنی سیاسی، چاوه‌رِێی وه‌رچه‌رخانی كۆمه‌ڵایه‌تی ستراتیژی نه‌كه‌ین! ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ ئه‌م وه‌رچه‌رخانه كۆمه‌ڵایه‌تییه، دیموكراسیی كۆمه‌ڵایه‌تییه، رۆشنگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌دیبێت.. ده‌بێ هه‌موومان خه‌می ئه‌وه‌بخۆین، كه ئه‌م فێستیڤاڵه به‌رده‌وام بێت و نه‌ته‌وه‌كه‌مان ببێته خاوه‌ن سینه‌مایه‌ك كه شانازی پێوه‌بكه‌ین.
سینه‌ماو فه‌لسه‌فه، سینه‌ما و رۆشنگه‌ری، سینه‌ماو دیموكراسی، سینه‌ماو خوڵقاندنی رای گشتییه‌كی راسته‌قینه‌ی ره‌خنه‌گر، له‌یه‌ك جیانابێته‌وه‌و به‌بێ سینه‌ما، نه فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌شه ده‌كات، نه دیموكراسی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌شه ده‌كات، نه په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ده‌نی گه‌شه ده‌كات، نه تاكیش ده‌بێت به‌و تاكه‌ی خاوه‌ن ئه‌و هۆشیارییه‌بێ، كه بتوانێت به‌شدارییه‌كی كارا بكات له‌گۆرِانكارییه‌كان و له‌پێشكه‌وتنه‌كانیشدا.
جارێكی تر به‌خێرهاتنی هه‌موو میوانه ئازیزه‌كان ده‌كه‌م له‌فارس، له‌عه‌ره‌ب، له ده‌وڵه‌تانی تری هه‌رێمایه‌تی و ئۆرۆپی، ئێمه، هه‌موومان عاشقی ئه‌م وڵاته‌ین و خه‌باتیش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م وڵاته له‌هه‌موو بواره‌كاندا پێشكه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
له‌كۆتایشدا، ناتوانم ئه‌وه نه‌ڵێم و ئومێده‌واریشم قسه‌كه وه‌كو خۆی وه‌ربگرن:
له‌م سێ فێستیڤاڵه‌و له‌فێستیڤاڵه‌كانی گه‌لاوێژیشدا كه من له‌پشتیانم، له‌و چالاكییه‌كانه‌شی كه (گروپی هونه‌ری دڵخواز) سه‌رقاڵییه‌تی و له(20-25)ی ئه‌م مانگه گه‌وره‌ترین پیشانگه‌ی په‌یكه‌رسازی له‌ناوه‌ندی شاری سلێمانی رێكده‌خه‌ن، له‌كۆی هه‌موو ئه‌مانه‌دا ناچاربووم، په‌نا هه‌م بۆ حكومه‌ت و هه‌م بۆ هه‌ندێك له‌سه‌رمایه‌داره نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان. لێره‌و له‌وێ گلله‌ییان لێده‌كردم، تۆیه‌ك له‌و پله‌و پاییه‌ی هه‌ته، بۆ په‌نا بۆ ئه‌م و ئه‌و سه‌رمایه‌دار و جار جاریش ناچار په‌نا بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ببه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی وه‌ربگریت! بۆ له‌پله‌و شه‌ئنی خۆت كه‌مده‌كه‌یته‌وه؟! بۆیه پێیانده‌ڵێم:
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌نه‌وته‌وه بۆ جه‌وتی ئه‌م وڵاته ده‌دزن..! دزییه‌كه‌تان حه‌رام بێ و ئه‌م سه‌ربه‌رزییه‌ش بۆ من ده‌مێنێته‌وه.. تانه له‌ئێمه‌و مانان مه‌ده‌ن كه خزمه‌تی ئه‌م بوارانه ده‌كه‌ین، به‌ڵكو تانه له‌خۆتان بده‌ن، كه نازانن چ شه‌رمه‌زارییه‌كی مێژووی به‌دیده‌هێنن. بۆیه به‌شیعرێكی مام هێمنی شاعیریش كۆتایی به‌قسه‌كانم ده‌هێنم كه ده‌ڵێت:
هه‌تاكو دوا پشوو، رێبواری رێگای عیشق و ئازادیم
ئه‌گه‌ر بێجگه له‌ناكامیش، نه‌بینم به‌رهه‌مێكی تر..
PUKmedia تايبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24