riklam

ئه‌ردۆگان: رێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌ر منبج كۆتای نه‌هاتوه‌

جیهان 09:11 AM - 2018-10-11
.

.

سه‌رۆك  كۆماری توركیا له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌وڵاتی مه‌جه‌ر، له‌لێدوانێكیدا جه‌ختی كرده‌وه‌ رێكه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌ر چۆڵكردنی منبج له‌ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل"یه‌په‌گه‌" نه‌مردوه‌.

 

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاندوه‌:" رێكه‌وتنی توركیا و ئه‌مریكا، له‌سه‌ر منبج بۆ ده‌ركردنی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ له‌و شاره‌ ته‌نها دواخراوه‌و كۆتایی نه‌هاتووه‌".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" له‌ئێستادا به‌هۆی ئه‌و بیروبۆچوونه‌ جیاوازه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌یه‌، گفتوگۆكان سه‌ختكراون، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتیوانی  شه‌ڕڤانان ده‌كات كه‌ دژی توركیان".

 

PUKmedia ئا:سامان یاروه‌یس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket