riklam

وێنه‌..ورده‌كاری گیانله‌ده‌ستدانی دنیا وه‌یسی

کوردستان 09:08 AM - 2018-10-11
.

.

 له‌رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوودا به‌هۆی داڕوخانی دیواری خوێندنگایه‌ك له‌گوندێكی سه‌ربه‌ شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان منداڵێكی شه‌ش ساڵانی قۆناغی یه‌كی سه‌ره‌تایی گیانیله‌ده‌ستدا.

ghhj.jpgبه‌پێی وته‌ی كه‌سوكاری دنیا وه‌یسی، كه‌له‌ میدیاكانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و خوێندكاره‌ له‌پۆلی یه‌كی سه‌ره‌تایی بووه‌ له‌گوندی گه‌رماشی سه‌ربه‌ پارێزگای سنه‌ و له‌كاتی چوونی بۆ خوێندنگا  له‌پاڵ یه‌كێك له‌دیواره‌كانی بینای خوێندنگاكه‌ی وه‌ستاوه‌و به‌هۆی كۆنی ئه‌و دیواره‌وه‌ به‌سه‌ریدا داڕوخاوه‌.

بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌، چالاكوانان حكومه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی نه‌یتوانیوه‌ زیاتر گرنگی به‌په‌روه‌رده‌و فێركردن بدات، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌كبه‌ری جه‌وهه‌ری داواكاری گشتی سنه‌، رایگه‌یاندوه‌:" خه‌ڵكی نیگه‌ران مه‌بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی رێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌گیرێته‌ به‌رو چاوه‌ڕوانی راپۆرتی پزیشكی دادوه‌رین".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" هه‌ركه‌سێك له‌و رووداوه‌ تاوانبار بێت روبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌و سزای خۆی وه‌ر ده‌گرێت".

چالاكوانان باسیان له‌وه‌شكردوه‌، دروستكردنی ئه‌و خوێندنگایه‌ بۆ 50 ساڵ پێش ئێستا ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌.

 

PUKmedia  ئا: سامان یاروه‌یس

yu.jpg

3651112-6668577.jpg

3651112-6668576.jpg

3651112-6668580.jpg

3651112-6668582.jpg

3651112-6668577.jpg

3651112-6668574.jpg

3651112-6668568.jpg

3651112-6668565.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket