riklam

تكریت .. داعش په‌لاماری هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌دات

عیراق 08:54 AM - 2018-10-11
.

.

ئێواره‌ی دوێنێ گروپی تیرۆرستی داعش له‌ڕێگه‌ی چوار خۆكوژه‌وه‌ له‌ ناحیه‌ی ئیسحاقی باشوری شاری تكریتی سه‌ربه‌پارێزگای سڵاحه‌دین په‌لاماری هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی داوه‌.

 

عه‌قید شومه‌ری جێگری هێزه‌كانی ته‌واری ناحیه‌ی ئیسحاقی رایگه‌یاندوه‌:" داعش له‌ڕێگه‌ی چوار خۆكوژه‌وه‌ په‌لاماری هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی له‌ناحیه‌كه‌ داوه‌".

 

وتیشی:" ده‌ست به‌جێ سێ خۆكوژیان كوژراوه‌و چواره‌میش كه‌ به‌رپرسی ناو داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌".

 

رونیشكرده‌وه‌:" ئه‌م خۆكوژانه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌چوار چێوه‌ی شانه‌یه‌كی نوستووی داعش كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه‌ زیاتر له‌ 60 كرده‌وه‌ بووه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هێزه‌كانی ئه‌منی و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی كوژراون".

 

باسی له‌وه‌شكرد:" هاوكات هێرشه‌ تیرۆرسته‌كه‌ی ماڵی جێگری پارێزگاری سڵاحه‌دینیش له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ سه‌ربه‌ ولایه‌تی باكوری به‌غدان".

 

PUKmedia  ئا:سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket