riklam

ده‌زگای زانیاری به‌ریتانیا زانیاری له‌سه‌ر خاشقچی ئاشكرا ده‌كات

جیهان 08:53 AM - 2018-10-11
.

.

ده‌زگای زانیاری به‌ریتانیا زانیاری له‌سه‌ر چاره‌نووسی رۆژنامه‌نوسی دیار خاشقچی ئاشكرا ده‌كات، كه‌له‌ناو كونسوڵگه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ له‌توركیا كوژراوه‌.

 

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئاشكرایكردوه‌:" رۆژنامه‌نووس و ره‌خنه‌گری دیاری سعودیه‌، جه‌مال خاشقچی، به‌جۆرێك له‌مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناو كونسوڵگه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ له‌شاری ئیسته‌نبوڵ كوژراوه‌".

 

جه‌ماڵ خاشقچی ته‌مه‌ن 59 ساڵان، یه‌كێكه‌ له‌دیارترین رۆژنامه‌نوسه‌ ره‌خنه‌گره‌كانی وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌، كه‌له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین راپۆرتی له‌سه‌ر دیوانی شاهانه‌ی سعودیه‌ بڵاوكردبووه‌وه‌.

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket