riklam

فێستیڤاڵی نێو ده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی بۆ ئه‌مساڵ فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی له‌ خۆگرتووه‌

ئەدەب وهونەر 09:23 PM - 2018-10-10
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 10-10-2018، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئه‌كته‌رو ده‌رھێنه‌رو سینه‌ماكارانی به‌ناوبانگی جیھانی و ناوخۆیی، سێیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد كه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت، كه‌ تیایدا نزیكه‌ی 122 فیلم له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه‌ به‌شداریی فێستیڤاڵه‌كه‌ ده‌كه‌ن، ھه‌روه‌ھا له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌كه‌دا 122 فیلم له‌ 52 وڵاته‌وه‌ به‌شداری پێكراوه‌.

جیاوازی سێیه‌مین فێستیڤاڵی سلێمانی له‌وه‌دایه‌ كه‌ ئه‌مساڵ جیاواز له‌ ساڵانی ڕابردوو فیلمی منداڵان (ئه‌نیمه‌یشن)ھاتووه‌ته‌ ناو فێستیڤاڵه‌كه‌وه‌ .

فیلمه‌كان له‌ 3 ئه‌و فیلمانه‌ی كه‌ وا بڕیاره‌ پێشكه‌ش بكرێن له‌  سێ هۆڵی جیاواز له‌ شاری سلێمانی نمایشده‌كرێن.

له‌ كۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی خه‌ڵات ده‌به‌خشرێته‌ ئه‌و ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌رانه‌ی  كه‌ ده‌بنه‌ براوه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌.

PUKmedia گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket