riklam

شاڵاو كۆسره‌ت: ئه‌رده‌لان به‌كر یه‌كێك بوو له‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ هه‌ڵوێسته‌كانی كورد

ی.ن.ک‌‌ 08:55 PM - 2018-10-10
.

.

له‌ ساڵیادی كۆچی ناوه‌ختی هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ ئه‌رده‌لان به‌كر، شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سول لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێر، بروسكه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكارو سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان كردوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

له‌ ساڵیادی كۆچی ناوه‌ختی هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ ئه‌رده‌لان به‌كر
9 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، هه‌واڵی ناواده‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندو پێشمه‌رگه‌ی به‌ هه‌ڵوێست ئه‌رده‌لان به‌كر هه‌موومانی تاساندو خه‌مبار كرد.
ئه‌رده‌لان به‌كر یه‌كێك بوو له‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌تواناو به‌ هه‌ڵوێست و هه‌قبێژه‌كانی كورد، ئه‌رده‌لان هونه‌رمه‌ندێكی به‌ سه‌لیقه‌و به‌تواناو جوانبێژ بوو، هه‌میشه‌ به‌ گۆرانییه‌كانی جۆش و خرۆشی پێ ده‌به‌خشین و ده‌یبردینه‌ دنیا جوانه‌كه‌ی هونه‌رو میوزیك و گۆرانی، ده‌نگ و تۆنی ئه‌رده‌لان جیاواز بوو، پڕی بوو له‌ سه‌مفۆنیاو میوزیك.

ئه‌رده‌لان به‌كر جیا له‌ هونه‌ره‌كه‌ی، له‌ هه‌ڕه‌تی لاوی و له‌ سه‌رده‌می حوكمی به‌عس یه‌كێك بوو له‌و لاوه‌ خوێنگه‌رمانه‌ی چه‌كی شه‌ره‌فی كرده‌شان و خۆشی شاری كرده‌ قوربانی خه‌بات له‌ شاخ، ئه‌گه‌رچی مه‌رگ زوو ئه‌رده‌لانی لێسه‌ندین، به‌ڵام یادو یادگاری و هه‌ڵوێسته‌كانی هه‌میشه‌ له‌ دڵماندایه‌، به‌رهه‌مه‌كانی بۆ هه‌میشه‌ به‌ نه‌مری ده‌مێننه‌وه‌و ئارامیمان پێ ده‌به‌خشن.

هه‌زاران سڵاو له‌ ڕۆحی ئه‌رده‌لان به‌كری هونه‌رمه‌ندو پێشمه‌رگه‌ی به‌هه‌ڵوێست.


شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سول

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێر

PUKmedia










ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket