riklam

عیراق بودجه‌ی 2019 ی به‌ پشكی ھه‌رێمیشه‌وه‌ ئاماده‌كردووه‌

ئابوری 08:17 PM - 2018-10-10
.

.

بوجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019 ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه‌ و پشكی ھه‌رێمی كوردستانیش به‌ له‌ 12.67% خه‌مڵێنراوه‌، كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 9 ترلیۆن دینار.

وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عیراق پڕۆژه‌یاسای بوجه‌ی ساڵی 2019 ی ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه‌ بۆ په‌سه‌ندكردن و دواتر ناردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ پێی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ داھاته‌كان به‌ زیاتر له‌ 105 تریلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه‌، خه‌رجییه‌كانیش به‌ زیاتر له‌ 128 تریلیۆن دینار و كورتھێنانی بودجه‌ش زیاتر له‌ 22 تریلیۆن و بودجه‌ی به‌كاربه‌ریش به‌ زیاتر له‌ 95 تریلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، بودجه‌ی وه‌به‌رھێنان به‌ زیاتر له‌ 32 و ترلیۆن دینار و بودجه‌ی سیادیش به‌ زیاتر له‌ 46 ترلیۆن دینار و بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان به‌ یه‌ك ترلیۆن دینار و بودجه‌ی پترۆدۆلاریش به‌ یه‌ك تریلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه‌.

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به‌ پشكی ھه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی گشتی عێراقدا بۆ ساڵی 2019 ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، پشكی پارێزگاكانی سلێمانی و ھه‌ولێر و دھۆك به‌ له‌ 12.67% خه‌مڵێنراوه‌ كه‌ نزیكه‌ی 9 تریلیۆن دیناره‌، بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی ھه‌رێمیش به‌ زیاتر له‌ 126 ملیار دینار خه‌مڵێنراوه‌، كه‌ به‌ تێكڕای بودجه‌ی ھه‌رێم ده‌كاته‌ زیاتر له‌ 8 تریلیۆن و 970 ملیار دینار.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket