riklam

میوانانی سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی گەیشتنە سلێمانی

ئەدەب وهونەر 04:00 PM - 2018-10-10
.

.

میوانانی سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی كە پێكهاتوون لە سینەماكاران و هونەرمەندە جیهانییەكان لە رێگەی هەردوو  فرۆكەخانەی هەولێر و سلێمانیەوە بۆ بەشداریكردن لە فێستیڤاڵەكە گەیشتنە هەرێمی كوردستان.

دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە زۆرێك لە سینەماكاران و هونەرمەندە جیهانییەكان بەمەبەستی بەشداریكردن لە فێستیڤاڵەكەدا بانگهێشتكران، ئەمڕۆ 10-10-2018 لە رێگەی هەردوو  فرۆكەخانەی هەولێر و سلێمانیەوە گەیشتنە هەرێمی كوردستان.

پێشتریش فوئاد جەلال بەڕێوەبەری فیستیڤاڵەكە بە PUKmedia ی راگەیاندبوو، 10-10-2018 سەعات 6:00 ی ئێوارە لە هۆڵی تەلاری هونەری شاری سلێمانی، سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم بەڕێوەدەچێت كە ماوەی 7 رۆژ دەخایەنێت.

راشیگەیاندبوو: دەستپێكی فێستیڤاڵەكە بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان و دابەشكردنی چەند خەڵاتێك و هەڵبژاردنی باشترین سیناریۆ، دواتر چەند گۆرانیەك لەلایەن هونەرمەند دیاری قەرەداغیەوە بە هاوكاری تیپی مۆسیقا پێشكەش دەكرێت.

فوئاد جەلال ئاماژەی بەوەشكردبوو، ژمارەیەك لەو میوانانەی بانگهێشتی فێستیڤاڵەكە كراون، گەیشتوونەتە شاری سلێمانی و بەشێكی تریشیان ئەمشەو دەگەن.

هەروەك لە ماوەی هەفتەیەكی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەكە 122 فیلم لە 52 وڵاتەوە بەشداری پێكراوە، فیلمەكان لە 3 هۆڵی جیاواز لە سلێمانی نمایشدەكرێن، كە 16 فیلمیان لە پلەی بەرزدان و لە زۆربەی فێستیڤاڵە گرنگەكانی دونیا فیلەكان نمایشكراون.

PUKmedia  تاژاو محەمەد

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket