riklam

عومه‌ر فه‌تاح: یه‌كێتی بۆ كه‌ركوك قوربانی داوه‌

ی.ن.ک‌‌ 01:46 PM - 2018-10-10
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 10-10-2018 عومه‌ر فه‌تاح به‌ ئاماده‌بوونی ته‌حسین نامیق، پێشوازیكرد له‌ مانۆج ماسیۆ  به‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسی سیاسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراقو وه‌فدێكی یاوه‌ری.

عومه‌ر فه‌تاح كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و وه‌فدێكی یونامی له‌ عێراق تاوتوێ دۆخی سیاسی كوردستانو عێراقیان كرد و جه‌ختیان له‌ گفتوگۆو هه‌نگاوی هاوبه‌ش كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

عومه‌ر فه‌تاح رایگه‌یاند: وه‌ك یه‌كێتی یه‌كریزی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌ پۆست و پشكی حوكمڕانی لا گرنگتره‌.

وتیشی: به‌بێ ته‌بایی هێزه‌ سیاسیه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتیو پارتی كوردستان ئۆقره‌یی به‌خۆیه‌وه‌ نابینێو به‌بێ یه‌كتریش ناتوانن حوكمڕانی بكه‌ن له‌ كوردستان.
سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی كوردستانیش كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی رایگه‌یاند: دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی، یه‌كێتی هه‌ڵوێستی كۆتایی خۆی راده‌گه‌یه‌نێو هیوادارین كۆمیسیۆن به‌بێلایه‌نیو به‌پێی یاسا و به‌بێ زیاده‌ره‌وی كاره‌كانی ته‌واو بكات.

عومه‌ر فه‌تاح روونیشیكرده‌وه‌: سه‌رۆك مام جه‌لالو حزبی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌عیراقو لای هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق پێگه‌و رێزی گه‌وره‌ی هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌ركوكیش جه‌ختی له‌سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك و كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاو دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ كه‌ركوك كرده‌وه‌و رایگه‌یاند: سیاسه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ كه‌ركوك، كه‌ بنه‌ماكه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی نێوان پێكهاته‌ ره‌سه‌نه‌كانو خزمه‌تكردنی دانیشتوانی شاره‌كه‌ به‌بێ جیاوازیی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.

راشیگه‌یاند:  یه‌كێتی شه‌هید و قوربانی زۆری له‌پێناوی كه‌ركوكدا به‌خشیوه‌، زۆرجاریش یه‌كێتی كراوه‌ته‌ قوربانی كه‌ركوك، پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و سیاسی یه‌كێتی له‌نێو هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوك به‌هێزه‌ و پێمان وایه‌ یه‌كێتی هێزێكی شایسته‌یه‌ بتوانێ خزمه‌تی كه‌ركوك بكات.

لای خۆشیانه‌وه‌ وه‌فدی یونامی ئاماده‌یی خۆیان پیشاندا بۆ هاوكاری كردنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك پیشانداو هیوایان خواست كۆمیسیۆن دادپه‌روه‌رانه‌و به‌ یه‌كسانی سكالاَكان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن یه‌كلابكه‌نه‌وه‌.

PUKmedia


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket