riklam

نادیه‌ موراد و جێگری تره‌مپ كۆبوونه‌وه‌

ژنان‌ 12:51 PM - 2018-10-10
.

.

به‌ بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، نادیه‌ موراد چالاكوانی ئێزیدی مافه‌كانی مرۆڤ، له‌ لایه‌ن مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ كۆشكی سپی پێشوازی لێكرا.

مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌ تویتێكدا نوسیویه‌تی، له‌گه‌ڵ ئیڤانكا تره‌مپ راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، پێشوازییان له‌ نادیه‌ موراد كردووه‌و دڵسۆزی و ئازایه‌تی و بوێری نادیه‌ بۆته‌ ئیلھام به‌خش بۆ سه‌رجه‌م قوربانیانی ده‌ستی داعش.

نادیه‌ موراد، دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ھیوای خواستبوو كه‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ ھۆكار بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌ھامه‌تی قوربانیانی ژنانی عیراق و سوریا كه‌ له‌ ژێر ده‌ستی داعشدا روبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket