riklam

نۆ ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی ئه‌رده‌ڵان به‌كر تێده‌په‌ڕێت

ئەدەب وهونەر 11:36 AM - 2018-10-10
.

.

ئه‌رده‌لان به‌كر یه‌كێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌كانی كورد، دوای خزمه‌تێكی زۆر به‌ هونه‌ری كوردی و میوزیك  9 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ وڵاتی سوید كۆچی دوایی كرد.

ئه‌رده‌ڵان به‌كر له‌ ساڵی 1967 له‌گه‌ره‌كی خانه‌قای شاری هه‌ولێر له‌ دایك بووه‌ و تا قۆناغی ناوه‌ندی خوێندووه‌ و دواتر بوه‌ته‌ پێشمه‌رگه‌ و له‌ كۆتای هه‌شتاكاندا یه‌كه‌م به‌رهه‌می تۆماركردووه‌، له‌دوای كۆڕه‌وه‌ مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كورد، كورستانی به‌ره‌و وڵاتی سوید به‌جێهێشتووه‌، له‌زۆربه‌ی ئاهه‌نگ و بۆنه‌ نیشتمانییه‌كاندا به‌شداریكردووه‌ .

خاوه‌نی  5 ئه‌لبومه‌و زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیشی تێكست و میلۆدی  خۆی بووه‌ كه‌ پێكهاتوون له‌ (كچیی گاور 1997، به‌ینۆ 1998، هه‌ورامان 2000، زۆر ده‌ترسم 2003، خه‌ونیك بوو 2007) .

ئه‌رده‌لان به‌كر له‌ رۆژی 10-10-2009 دوای ماملانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كارۆلینسكای ستۆكهۆڵم كۆچی دوایی كرد.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket