riklam

پێتزا فرۆشه‌كه‌ ده‌ستگیركرا، تفی ده‌خسته‌سه‌ر خواردنه‌كان

هەمەرەنگ 08:52 AM - 2018-10-10
.

.

له‌شارێكی باكوری خۆرئاوای توركیا، پێتزا فرۆشێك  ده‌ستگیرده‌كرێت، چونكە تفی دەخستەسەر ئەو پیتزا و خواردنانەی بە دلیڤەری دەنێردرا بۆ ماڵی كڕیارەكان .

بوراك، كه‌ ناوی پێتزا فرۆشه‌كه‌یه‌، له‌شاری ئه‌سكیشیۆری باكوری خۆرئاوای توركیا، له‌كاتێكدا پێتزای بردووه‌ بۆ ماڵ ماڵی هاووڵاتیه‌ك له‌ نهۆمی پێنجه‌م به‌شێوه‌یه‌كی سوتفه‌ له‌لایه‌ن كامێراكانی چاودێریه‌وه‌ بینراوه‌ كه‌ تف فڕێده‌داته‌ ناو پێتزاكه‌و دواتر به‌هاووڵاتیانی ده‌دات.

هه‌ربه‌ بینینی گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌، ده‌ست به‌جێ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌، كه‌پێده‌چێت 18 ساڵ سزای زیندانی بدرێت.

دادوه‌ری دۆسیه‌كه‌ رایگه‌یاندوه‌:" سه‌ره‌ڕای به‌خراپ گه‌یاندنی خواردنه‌كان به‌هاووڵاتیان و ده‌ستكاریكردنی، پێده‌چێت له‌ڕێگه‌ی " تف"ەوە هه‌رچی نه‌خۆشیه‌كی هه‌بێت بۆ هاووڵاتیانی گواستبێته‌وه‌".

PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket