riklam

به‌بڕی 40 هه‌زار دۆلار ده‌رمان پێشكه‌ش به‌ئاواره‌كانی عه‌ربه‌ت ده‌كرێت

ئابوری 10:22 PM - 2018-10-09
.

.

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی ته‌ندروستی ئاواره‌كان به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و كونسوڵ و نوێنه‌ری حكومه‌تی ئیتاڵی له‌شاری هه‌ولێر سه‌ردانی كه‌مپی ئاشتیان له‌ عه‌ربه‌ت كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9-10-2018 به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی ته‌ندروستی ئاواره‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی، د.سه‌باح نه‌سره‌دین ئه‌حمه‌د به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به‌ یاوه‌ری عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی و كونسوڵ و نوێنه‌ری حكومه‌تی ئیتاڵی له‌شاری هه‌ولێر، كه‌مپی ئاشتی یان له‌ ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت به‌سه‌ركرده‌وه‌.

هه‌ر له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیتاڵی-یه‌وه‌ به‌بڕی 40,000 دۆلار ده‌رمان پێشكه‌ش به‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی كه‌مپی ئاواره‌كانی ئاشتی كرا.

لای خۆشییه‌وه‌ به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاڕاسته‌ كردن و رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ هاوكاری و پاڵپشتییه‌كی باشه‌ بۆ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ باشتركردنی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بۆ ئاواره‌كانی سنوره‌كه‌ له‌ناو كه‌مپه‌كاندا.


PUKmedia  راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket