riklam

تا ئێستا كوردانی ئێزدی نه‌گه‌رِاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان

جینۆساید‌‌ 09:11 PM - 2018-10-09
.

.

به‌ھۆی نه‌بوونی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری، تا ئێستا كوردانی ئێزدی نه‌گه‌رِاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان.

له‌ دوای ئازادكردنی قه‌زای شه‌نگال له‌ ده‌ست تیرۆریستانی داعش، به‌ھۆی نه‌بوونی ئاسایش و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، تا ئێستا خه‌ڵـكی ئه‌و ناوچه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت كوردانی ئێزدی نه‌گه‌رِاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان.

چاودێرانی سیاسیش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، ژیانی ئاواره‌ ئێزدییه‌كان زۆر سه‌خته‌ و به‌ھۆی ھه‌ندێك ئه‌جێندای سیاسی رێگای دھۆك - شه‌نگال، تا ئێستا نه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌وھۆیه‌شه‌وه‌ زۆرترین كێشه‌ بۆ ئاواره‌كانی نیشته‌جێی دھۆك دروست بووه‌.

 له‌به‌رئه‌وه‌ داواده‌كه‌ن خه‌ڵكی شه‌نگال خۆیان به‌ڕێوه‌ ببه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌رِێنه‌وه‌ بۆ شوێنه‌كانی خۆیان.


PUKmedia كوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket