riklam

ئەگەر دەرچێ‌

بابەتی گۆڕاو 02:21 PM - 2018-10-09
.

.

ئەگەر دەرچێ‌

2018-10-08   

× وەڵـڵاهی ئەوە وڵاتان بیبیستن ئەمانكەن بە كیۆا.
ـ بۆ؟ زۆر ئیعتیادییە.
× قوربان چۆن ئیعتیادییە بۆ خاتری خوا؟!!.. ئەوە كفرە كفر.. هەم لە رووی ئیدارییەوە كفرە هەم لە رووی ئابورییەوە. حكومەت چۆن ئەبێ‌ تەماع بكاتە بانقەكان؟!
ـ خۆ هەموو بانقەكانی نەگرتۆتەوە رۆڵە.
× یەعنی بانق هەیە حكومەت پارەكەی نەبردبێ‌؟
ـ بەڵێ‌.. بانقی خوێن.
× رابوێرە بەساقەی خواكەت بم.
ـ رانابوێرم بەس تۆ شتەكەت زل كردووە ئەگینا هیچی تیا نییە.
× چی هیچی تیا نییە؟
ـ جزدانەكەی تۆ.
× وایە.. چیتر ئوستاز؟
ـ سەللاجەی ماڵە مەعاشخۆر.
× بەساقەی ئەو ئەقڵ و كەماڵەت بم بەگم.. چیتر؟
ـ دڵی كوردی ساویلكە.
× دەك بە بابەوەت لەبەرمرم.
ـ بەخوا باش بوو باسی بابت كرد.. بەڕاست كوڕەكەت چۆنە؟
× زۆر باشە.. دەستەكانت ماچ ئەكات.
ـ بەینی خۆمان بێ‌ نەختێ‌ تەممەڵ و سەعی نەكەرە.. لە پۆلی چەندە؟
× ئوستاز گیان لە پۆلی هەشتە.
ـ حەو!!.. رەفیقی ئەو ئێستا ئەندازیار و دكتۆرە، ئەو تازە لە پۆلی هەشتە؟
× بەس خواهەڵناگرێ‌ ئەمساڵ زۆر پیاوانە دەستی داوەتە سەعی كردن.
ـ عەجیب!! چۆنە وا گۆڕاوە؟
× وەعدم داوەتێ‌ قوربان.
ـ وەعدی چی؟
× پێم وت ئەگەر ئەمساڵ دەرچێت وەعد بێ‌ لە مەكتەب دەرتبێنم.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket