riklam

میلانیا: له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی تویته‌كانی تره‌مپدانیم

هەمەرەنگ 01:13 PM - 2018-10-08
.

.

میلانیا تره‌مپ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا رایده‌گه‌یاندووه‌ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی تویته‌كانی دۆناڵد تره‌مپی ھاوسه‌ری ھاوڕا نییه‌.

میلانا تره‌مپ، له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌فریقا، سه‌باره‌ت به‌ تویته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندووه‌، تێڕوانینی خۆم له‌و باره‌یه‌وه‌ راشكاوانه‌ به‌ تره‌مپ وتووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی تویته‌كانیدا نیم.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تره‌مپ ھه‌ندێك جار له‌و باره‌یه‌وه‌ گوێی لێده‌گرێت و ھه‌ندێكجاریش گوێ له‌ سه‌رنجه‌كانی ناگرێت.

لێدوانه‌كه‌ی ھاوسه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ تره‌مپ وێڕای به‌یاننامه‌ ره‌سمییه‌كان و كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان چالاكانه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌ باره‌ی سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ قسه‌ی خۆی ده‌كات.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket