riklam

به‌ریتانیا.. نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم به‌شداری كۆنفڕانسی پارتی پارڕزگارانی كرد

تاراوگە‌‌ 11:48 AM - 2018-10-08
.

.

وه‌ڤدێكی  نوڕنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رڕمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی كاروان جمال تاهیر، به‌شداری له‌ كۆنفڕانسی ساڵانه‌ی پارتی پارڕزگارانی به‌ریتانیا كرد كه‌ له‌ شاری بڕرمینگهام به‌ڕڕوه‌چوو.

له‌ میانه‌ی كۆنفڕانسه‌كه‌دا، نوڕنه‌ری حكومه‌تی هه‌رڕم ژماره‌یه‌ك دیداری له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران و لۆرده‌كان و ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ و دیپلۆماتكارانی جیهانی سازدا كه‌ تیایدا باس له‌ دوایین پڕشهاته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان، عیراق و ناوچه‌كه‌ كرا و تیشك خرایه‌ سه‌ر دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ عیراق و هه‌رڕمی كوردستان.

هه‌ر له‌ په‌راوڕزی كۆنفڕانسه‌كه‌دا نوڕنه‌ری حكومه‌تی هه‌رڕمی كوردستان له‌ به‌ریتانیا چاوی كه‌وت به‌ خاتوو ئارلین فۆسته‌ر سه‌رۆكی پارتی یه‌كڕتیخوازانی دیموكراتی ئڕرله‌ندای باكور كه‌ هاوكات پارتی هاوپه‌یمانه‌ له‌گه‌ڵ پارتی پارڕزگاران له‌ حكومه‌تی ئڕستای به‌ریتانیا،  نوڕنه‌ری حكومه‌تی هه‌رڕم كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی عڕراق و هه‌رڕمی كوردستان و پڕۆسه‌ی ده‌سنیشانكردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق و كابینه‌ی نوڕی هه‌رڕمی كوردستان كرد.

كاروان جمال تاهیر ئاماژه‌ی به‌ ڕۆڵی خاتوو ئارلین فۆسته‌ردا له‌و كاته‌ی كه‌ وه‌زیری یه‌كه‌می ئڕرله‌ندای باكور بووه‌ له‌ به‌هڕزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نڕوان هه‌رڕم و ئڕرله‌ندای باكور، وه‌ سه‌ردانی به‌ڕڕزیان بۆ هه‌رڕم و واژووكردنی یاداشتڕكی لڕكتڕگه‌یشتن، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ نوڕنه‌ری حكومه‌تی هه‌رڕم جه‌ختی له‌ په‌ره‌پڕدان و به‌هڕزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نڕوان هه‌رڕم و ئڕرله‌ندای باكور كرده‌وه‌.

خاتوو ئارلین فۆسته‌ر-یش له‌ لای خۆیه‌وه‌ پشتگیری خۆی بۆ به‌هڕزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نڕوان هه‌رڕم و ئڕرله‌ندای باكور دووپات كرده‌وه‌، له‌و سۆنگۆیه‌شه‌وه‌ داوای كرد دانیشتنڕكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نوڕنه‌ری حكومه‌تی هه‌رڕم ئه‌نجام بدات به‌مه‌به‌ستی تاوتڕكردنی زیاتری ئه‌و پرسه‌.

نوڕنه‌ری حكومه‌تی هه‌رڕمی كوردستان له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ دیدارڕكی له‌گه‌ڵ گرووپی په‌رله‌مانتارانی هه‌موو پارته‌ سیاسیه‌كانی به‌ریتانیا بۆ پشتگیریكردن له‌ هه‌رڕمی كوردستان سازكرد. له‌و دیداره‌دا كه‌ جاك لۆپرڕستی سه‌رۆكی گرووپه‌كه‌ و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی گرووپه‌كه‌ ئاماده‌بوون باس له‌ دوایین پلان و كار و چالاكیه‌كانی گرووپه‌كه‌ كرا و جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ هه‌وڵ و چالاكیه‌كانی گرووپه‌كه‌ كرایه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهڕنانی پشتگیری زیاتری په‌رله‌مان و دام و ده‌زگاكانی به‌ریتانیا بۆ هه‌رڕمی كوردستان.

هه‌ر له‌ میانه‌ی كۆنفڕانسه‌كه‌دا نوڕنه‌ری حكومه‌تی هه‌رڕمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له‌سه‌ر داوه‌تی فه‌رمی جڕریمی هه‌نت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌شداری له‌ بۆنه‌ پڕشوازیه‌ك كرد كه‌  بۆ باڵیۆز و سه‌رۆكی نڕرده‌ دیبلۆماسیه‌كان سازكرابوو.

 نوڕنه‌ری حكومه‌تی هه‌رڕمی كوردستان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیای له‌ دوایین پڕشهاته‌ سیاسه‌كانی هه‌رڕم و عیراق ئاگاداركرده‌وه‌ و تیشكیشی خسته‌ سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ عیراق و دامه‌زراندنی حكومه‌تی عیراقی نوڕ، هاوكات ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه‌ به‌ شڕوه‌یه‌كی دیموكراسیانه‌و ئاشتیانه‌ به‌ڕڕوه‌چوو،هاوكات بانگهڕشتی به‌ڕڕز جڕریمی هه‌نتی كرد كه‌وا كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ به‌ڕڕزیان سه‌ردانڕكی فه‌رمی عیراق و هه‌رڕمی كوردستان بكات به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاشنابوون به‌ بارودۆخه‌كه‌ و دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتگیری به‌ریتانیا بۆعیراق و هه‌رڕمی كوردستان. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ پڕشوه‌چوونی بارودۆخی ووڵات و ئومڕدی پڕكهڕنانی خڕرای حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رڕمی خواست.

هه‌ر له‌ په‌راوڕزی كۆنفرانسه‌كه‌ كاروان جه‌مال تاهیر چاوی كه‌وت به‌ وه‌زیری په‌ره‌پڕدان خاتوو هاریت ماری و به‌ڕڕز ریچرد گراهام ئه‌ندام په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فاونده‌یشنی وڕستمنسته‌ر بۆ دیموكراسی و سوپاسگوزاری حكومه‌تی هه‌رڕمی پڕگه‌یاندن بۆ ئه‌و هاوكاریانه‌ی كه‌ تاكو ئڕستا پڕشكه‌شی ئاواره‌و په‌ناهه‌نده‌كانیان كردووه‌ كه‌ له‌ هه‌رڕمی كوردستانن و داوای به‌رده‌وامی دانی كرد به‌ هاوكارییه‌كانیان تاكو گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زڕدی خۆیان.
له‌ دواڕۆژی كۆنفڕانسه‌كه‌شدا شاندی نوڕنه‌رایه‌تی ئاماده‌ بوون له‌ وتاری كۆتایی كۆنفڕانس كه‌ له‌لایه‌ن خاتوو تڕریزا مه‌ی سه‌رۆكی پارتی پارڕزگاران پڕشكه‌ش كرا و تڕیدا سیاسه‌تی پارته‌كه‌ی شیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و جیهاندا.

شایانی باسه‌ خه‌سرۆ ئاژگه‌یی به‌ڕڕوه‌به‌ری كاروباری سیاسی و میدیا له‌ نوڕنه‌رایه‌تی و گاری كڕنت سكرتڕری گروپی په‌رله‌مانتارانی هه‌موو پارته‌ سیاسیه‌كانی به‌ریتانیا بۆ پشتگیری له‌ هه‌رڕمی كوردستان یاوه‌ری نوڕنه‌ری حكومه‌تی هه‌رڕم بوون له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌دا.

كۆنفرانسی پارتی پارڕزگاران پڕنج ڕۆژی خایاند له‌ ڕۆژانیی ٢٩ ئه‌یلول بۆ ٣ تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket