riklam

نرخی نه‌وت دابه‌زی

ئابوری 09:03 AM - 2018-10-08
.

.

به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی سعودیه‌ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران و لێدوانی به‌رپرسانی واشنتۆن سه‌باره‌ت به‌ لێبوردنی سزا له‌سه‌ر نه‌وتی ئێران بۆ ماوه‌ی مانگێك، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی تۆماركرد.

ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 8-10-2018، بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی سعودیه‌ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران و لێدوانی به‌رپرسانی واشنتۆن سه‌باره‌ت به‌ لێبوردنی سزا له‌سه‌ر نه‌وتی ئێران بۆ ماوه‌ی مانگێك، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی تۆماركرد.

 ئه‌مڕۆش نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان 91 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته‌ 83.25 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 57 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته‌ 73.7 دۆلار.

PUKmedia رۆیته‌رز



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket