riklam

چاوەڕوانیمان

بیروڕا 01:20 AM - 2018-10-08
.

.

هەلبژاردن وەک پرۆسەک بۆ بەشداری تاک لە یاسا و بەڕێوەبردنی وولات بە شیوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگایی دەنگدانەوە مێژوەکەی لە یۆنانی کۆنەوەدەست پێ دەکات لەگەل سەرهەلدانی شۆرشی پیشەسازی لە ئۆرپا بە سستەماتیک کرا .

بەداخەوە لەکوردستان ئەو ئەزمون زەمینە سیاسی و ئابوریە بەحوکمی داگیرکاری و ژێردەستی ڕژیمە دواکەوتوەکان هیچ دەرەتانیکی ئازادی بۆ گەلەکەمان نەرەخساندوە تاوەکو چەمکی دیموکراسی و مافەمەدەنیەکان تێکەلاوی نەریت و بەها ئەخلاقیەکانی کۆمەلی کوردەواری بێت . بەداخەوە لە دوای ڕاپەڕین لەیەکەم پرۆسیسی دیموکراسی دا بێ عەیبە و خەوشی دواکەتویی تێنەپەڕی سەرەڕایی ئاستەنگە سیاسیە ناوچەیی و نیودەولەتیەکان هەلبژاردن لە هەردوو ئاستدا بۆ گەلەکەمان بوە بەردەبازی قۆناغێکی نوی لە خەبات بۆ بەدەست هێنانی مافەڕەواکانی گەلەکەمان.

بەلام لەگەل ئەمانەشدا دیاردە و دەرکەوتی نادیموکراسی لە بێ باوەری هەندیک لەحزب و ڕیکخراوەکانی کوردستان سەری هەلدا و لەهەمویان ترسناکتر هەولی ساختەکردن لە خو لیکەوە بۆ خولیکی تر نەهەر لەسەری نە وەستان بۆ بنەبڕکردنی بەلکو سەرەتا لە هەولی دەنگدانی ساختەوە دەستی پێکرد و تاگەیشتە دەستکاری کردنی ئەنجامەکان .

 

بۆ یەکیتی چۆن لە قۆناغەکانی پێشوتر بەخوێن و خەبات قوربانی دا بۆ سەرخستنی و بەرەو پێش بردنی کێشەی ڕەوایی گەلەکەمان لەدوایی ڕاپەڕینیش لەو پیناوەدا بەردەوام بوو لەسەر هەمان سیاسەتی . ئێستا دوای بیست و شەش سال لەیەکەم هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەم دیاردەی ساختەکاریە گەشتۆتە ئاستیکی یەکجار مەترسیدار تەواوی پڕۆسەی دیموکراسی گەیاندە ئەو پەڕی بی متمانەیی لە لیواری دۆخیکی مەترسیدارە بۆ هەڤالانی یەکیتی و هەموو ئازادی خوازیک خستۆتە ئەو پەڕی بەرپرسیارەتی ویژدانی چارەنوساز بۆیە پیوستە هەمومان لەو پەڕی خەم خۆریی و وەفامان بۆ مام و خوێنی هەزاران هەزار شەهیدی پێناوی ئازادی و دیموکراسی بەرپرسانە و بەئارامی بیر بکەینەوە بۆ هەنگاوەکانی قوناغی دوایی هەلبژاردن بۆچیی یەکیتی دەبی خویی بو بەرپرسیارەتی بوژاندتەوەی گیانی دیموکراسی گەڕاندنەوەی متمانە بەو پرۆسە چارەنوسازە ئامادە بکاتەوەو  دەبێ چیی بکات

 

PUKmedia سرهنگ حسن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket