تەکلیفکردنی عادل عەبدولمەهدی بۆ ؟
بیروڕا 06:10 PM - 2018-10-07.
د.بەختیارشاوەیس
پێکهێنانی کابینەی پێنجەمی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، دەرگای لەسەرکردنەوەی ئەو گرێ كۆنه ئاڵۆزکاوە کردەوە کە چەند مانگێکە بەهۆی کێشمەکێشی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان و هەم بەهۆی ململانێی سیاسی نێوان لایەنە ناوخۆیەکان و دەستێوەردانە دەرەکیەکانەوە بەدۆخێکی چەقبەستوو گەشتبوو.
لەڕوانگەی ئەنسرۆپۆلۆژیەوە پێدەچێ دۆخەکە زیاتر گەشبینتر بێت، بەمانایەکی تر بەم تەکلیفکردنەهەربەتەنها مەترسی لەسەر پڕۆسەی سیاسی و تەجاوزی زیاتری دەستوورەکە ناڕەوێتەوە بەڵکو ئومێدی سەرکەوتنی پرۆسەکە بەشێوەیەکی ڕێژەیش بێت بەدیدەکرێت کە هۆکاری ئەم حاڵەتە وابەستەیە بەکەسایەتی عەبدولمەهدی خۆیەوە.
لەناوشانۆی سیاسی ئێستای عیراقی‌دا، دەگمەنن ماون ئەو کەسایەتیانەی کە هەم لەسەرئاستی ناوخۆ و هەم لەسەر ئاستی ئیقلیمی و دەرەکی بەوشێوەیە کۆدەنگی لەسەر بێت و بکرێتە کاپتنی ئەوکە شتیەی کە مەحکومە بەدەیان زریان و تۆفان و دەبێت بگەیەنرێتە کەناری ئارام و دەیان ملیۆن سەرنشین لە مەترسی خنکان بپارێزێت.
لەنێوان هەردوو جەمسەری سائیرون و فەتح لەلایەک و ململانێی واشنتن و تاران لەلاکەی تر زەحمەت بوو کەسێکی میانڕەو و پەسەندخوازی وەک عادل عەبدول مەهدی بدۆزرێتەوە کە کۆکەرەوەی ئەو هەموو دژبەیەکیانە بێت ئەمە جگەلەوەی کەلای کورد و سونەش بەوشێوازە گرنگه پێشوازی لێبکرێت
هەبوونی ئەم روئیا ئیجابیە فراوانە بۆ کەسایەتی عه‌بدول مه‌هدی بوه هۆی ئەوەی کە بەچەند خولەکێک لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ڕاستەوخۆ بەفەرمی داوای لێبکرێت لەماوەی سی رۆژدا کابینەکەی بێنێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران و پەسەند بکرێت.
بەلەبەرچاوگرتنی حەقیقەتەکانی سەرەوە پێویستە هێما بەوە بکەین کە ئەم تەکلیفکردنەی د.عادل عەبدولمەهدی دیاردەیەکی نوێ و نامۆیە و جیاوازە لەوانەی پێشتری خۆی به‌وپێیه‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێرراوی ئاینده خاوه‌نی فراكسیۆنی په‌رله‌مانی نیه و ته‌نانه‌ت خۆیشی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی نه‌كردوه، كه‌ئه‌م خاڵه ئه‌گه‌ر دیوه به‌هێزه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی بێت كه‌له‌كاتێدا خاوه‌نی هیچ ژماره‌یه‌كی ناو په‌رله‌مان نیه ، به‌ڵام كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ناكۆكیه‌كانه‌و مه‌رجه‌عیه‌تی باڵاش په‌سه‌ندیكردوه. هه‌روه‌ك له‌دیوه لاوازه‌كه‌یدا ده‌بێته هۆی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی پاڵپشتی په‌رله‌مان یان به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاران به‌تایبه‌تی كه به‌پێێ زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێراو ده‌یه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی سه‌ركه‌وتو پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان پڕبكاته‌وه.
ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ری به‌رده‌م عادل عه‌بدولمه‌هدی جۆره پێدراوێكن كه‌نابێت خۆمانی لێبشارینه‌وه، كه‌به‌كورتی تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ریان;
1-كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه سیاسی و ئابووری و ئه‌منی و ئیقلیمیه‌كان، به‌م شه‌قل و شێوزه:
یه‌كه‌م/ له‌دیوه سیاسیه‌كه‌یدا ده‌بێت بڵێین كه هاتنی عه‌بدولمه‌هدی به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ده‌ره‌نجامی قوڵبونه‌وه‌ی كێشه سیاسیه‌كانه و نه‌بونی ته‌وافوق و شێوازێكی ناچاریه
دووه‌م/ له‌ئاستی ئابووریدا ، داته‌پینی ئاستی خزمه‌تگوزاری و دابین نه‌كردنی هه‌لی كار و ڕاستتر خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره و پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عیراق، كۆتاییان به‌عه‌بادی پاڵه‌وانی شه‌ڕی داعش هێنا. كه هه‌موو ئه‌م هۆكارانه وه‌ك بۆمبی چێنراو له‌به‌ر پێی عادل عه‌بدولمه‌هدی دانراون
سێیه‌م/ له‌ڕووی ئه‌منیه‌وه : پاشماوه‌كانی داعش و گروپه تیرۆریستیه‌كان بونیان ماوه و ناوه ناوه كاری تێكده‌رانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
چواره‌م/ له‌ئاستی ئیقلیمی: سیاسه‌ته تونده‌كانی تره‌مپ به‌رامبه‌ر تاران و توركیا و ته‌واوی ناوچه‌كه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه دۆخێكی ناڕوونی له‌ناوچه‌كه دروستكردوه كه‌به پله‌ی یه‌كه‌م له‌عیراقدا ده‌رهاویشتنه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت و دواجار عه‌بدولمه‌هدی و ستافه‌كه‌ی ده‌بێت ڕوبه‌رووی ببنه‌وه.
2-به‌پێی ئه‌زمونی ڕابردوو ، عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌نیوه‌ی
ڕێگادا پۆسته‌كان جێده‌هێڵێت و ئه‌مه‌یشی نه‌شاردوه‌ته‌وه
كه‌ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی سروشتی یه له‌كه‌سایه‌تیدا و ئاسته‌نگ دروست ده‌كات
ماوه‌ته‌وه بڵێم: ئه‌گه‌ر بۆ لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیجماعی كوردی ، عادل عه‌بدولمه‌هدی كه‌سایه‌تی قۆناغه‌كه بێت و فریادڕه‌س بێت ، ئه‌وا بۆ ئێمه‌ی كورد تاكه ده‌رفه‌ته كه‌له‌ڕێگه‌یه‌وه كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن ببه‌ین و ڕه‌نگه ده‌رفه‌تی وا جارێكی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه ، به‌و پێیه‌ی كه جگه له‌نزیكی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ دۆزی كورد ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ك له‌شاخه‌كانی كوردستان پێشمه‌رگه بوه و له‌یه‌كێك له‌دانیشتنه‌كانی له‌ساڵی ١٩٧٦ مام جه‌لال پێی ده‌ڵێت ڕۆژێك دێت من سه‌رۆك و تۆ جێگری سه‌رۆككۆماری عیراق ده‌بین.
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28