riklam

شاره‌زایه‌كی ئابوری: چاپی نوێی دراو سودی بۆ هه‌رێم ده‌بێت

ئابوری 05:00 PM - 2018-10-07
.

.

شاره‌زایه‌كی بواری ئابوری رایده‌گه‌یه‌نێت، بابه‌تی چاپكردنی دراوی نوێ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ كاریگه‌ری ئه‌رێنی بۆ ئابوری عیراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و رێگریش له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی پاره‌ی ساخته‌ ده‌كات له‌ وڵاتدا.

د. عیزه‌ت سابیر شاره‌زای بواری ئابوری و مامۆستای زانكۆ ئه‌مڕۆ 7-10-2018، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: گرنگی لێدانی چاپی نوێی پاره‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا بانكی مه‌ركه‌زی عیراقی چاپی چه‌ند پاره‌یه‌كی نوێی دراوی ورده‌ی خستووه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌، ئه‌مه‌ بۆ خۆی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دراوی دڕاو، كه‌ له‌ ئێستادا له‌ بازاڕه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا زۆره‌، وتیشی: پێویسته‌ بانكی مه‌ركه‌زی عیراق ده‌سه‌ڵاتی چاپكردنی پاره‌ی هه‌بێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و دراوه‌ كۆن و دڕاوانه‌ی كه‌ له‌ئێستادا له‌ بازاڕدا بوونیان هه‌یه‌.

د. عیزه‌ت وتیشی: به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوان و به‌رزبوونه‌وه‌ی دراوی گرانبه‌های بیانی هه‌ڵگیراو "خه‌زنكراو" له‌ وڵاتدا، حكومه‌تی فیدراڵی و بانكی مه‌ركه‌زی مافی ئه‌وه‌یان ده‌بێت چاپی نوێی دراو ده‌ربكه‌ن  له‌ جۆره‌كانی دراو،  لێدانی چاپی نوێش كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئابوری عیراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌تی ده‌بێت.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چاپی نوێی دراو به‌شێوه‌یه‌كی نوێ و به‌ گۆڕانكارییه‌وه‌، سنوورێكیش بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی دراوی ته‌زویر داده‌نێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر چاپه‌ نوێیه‌كه‌ گۆڕانكاری تێدا بكرێت و جیاوازبێت له‌ چاپه‌ كۆنه‌كه‌ی.

جێگای باسه‌ بانكی مه‌ركه‌زی عیراق چاپی نوێی دراوی 250 ی و 1000 ی و 500 دیناری بڵاوكرده‌وه‌.

PUKmediaتایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket