riklam

گرانی نرخی به‌نزین له‌دهۆك شۆفێران نیگه‌ران ده‌كات

ئابوری 04:33 PM - 2018-10-07
.

.

به‌ به‌راوورد به‌ پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم له‌پارێزگای دهۆك نرخی به‌نزین گرانتره‌و شۆفێرانیش له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین نیگه‌رانن.

چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ پارێزگای دهۆك نرخی به‌ نزین گرانبووه‌و شۆفێرانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ نرخی به‌نزین نیگه‌رانن داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رێگه‌نه‌ده‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بازاڕ بۆ خۆیان قۆرخ بكه‌ن.

له‌ پارێگای سلێمانی نرخی یه‌ك لیتر به‌نزینی نۆرماڵ 700 دیناره‌و نرخی یه‌ك لیتر به‌نزینی محسن-یش 800 دیناره‌، هه‌روه‌ها له‌پارێزگای هه‌ولێر نرخی یه‌ك لیتر به‌نزینی نۆرماڵ 720 دیناره‌، هه‌روه‌ها یه‌ك لیتر به‌نزینی محسن-یش 820 دیناره‌، به‌ڵام له‌پارێزگای دهۆك نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین نۆرماڵ 790 دیناره‌و هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك لیتر به‌نزینی محسن-یش 890 دیناره‌، كه‌ به‌راوورد به‌ پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم گرانتره‌.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ په‌یامنێرمان له‌دهۆك رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین به‌ به‌راوورد به‌ پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم گرانتره‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نرخی به‌نزین له‌ به‌نزینخانه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ به‌نزینخانه‌یه‌كی تر جیاوازه‌و چاوێریی له‌سه‌ر نرخی به‌نزین نیه‌و هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك خۆی نرخی بۆخۆی داناوه‌.


PUKmedia د.س / دهۆك

نرخی سوته‌مه‌نی له‌ یه‌كێك له‌ به‌نزینخانه‌كانی دهۆك

4141.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket