یه‌كێتی بۆ قۆناغی رێنسانس
ی.ن.ک 03:33 PM - 2018-10-07.
فه‌ریق حه‌بیب
یه‌كێتی، له شۆكی دوای كۆچی دوایی تاڵه‌بانییه‌وه بۆ قۆناغی "رێنسانس"
ته‌نها له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا، یه‌كێتی سه‌ركه‌وتووانه دوو پێشهاتی سیاسی تێپه‌ڕاند و دوو ئیستحقاقی گرنگی به‌ده‌ستهێنا، 30 ی ئه‌یلول له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی تۆماركرد، دوو رۆژ له‌دوای ئه‌وه‌ش له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی مشتومڕئامێزدا پۆستی سه‌ركۆماری به‌ده‌ستهێنایه‌وه.
له‌دوای كۆچی دوایی مام جه‌لاله‌وه، ئه‌وه یه‌كه‌مجار بوو یه‌كێتی به‌و چه‌شنه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا چه‌ند سه‌ركه‌وتنێك تۆماربكات، بۆیه ده‌توانرێت ئه‌مه به‌سه‌ره‌تای ده‌ربازبوون له شۆكی له‌ده‌ستدانی پێشه‌وای یه‌كێتی هه‌ژماربكرێت، شۆكێك كه پێشبینی نه‌ده‌كرا وا به‌زوویی یه‌كێتی خۆی لێ رابپسكێنێت، چونكه بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای 43 ساڵ له‌دامه‌زراندنی، یه‌كێتی، خۆی به‌بێ دامه‌زرێنه‌ری سه‌ره‌كیو رابه‌ره رۆحییه‌كه‌ی بینی.
راستییه‌كه‌ی كاتێك هێشتا مام جه‌لال-یش مابوو، ئه‌و ده‌مه‌ی له به‌غدا سه‌رقاڵی راییكردنی كاره‌كانی سه‌ركۆماری بوو، یه‌كێتی تووشی لاوازی و شه‌كه‌تبوون ببوو، په‌لوپۆی خه‌ریك بوو ده‌شكا، به‌شێكی باش له سه‌ركرده و كادره‌كانی لێی جیابوونه‌وه، سكرتێری گشتی چه‌ند هه‌وڵێكی چاكسازی‌و پاكسازی دا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌و چاكسازییه‌دا زیانیان پێده‌گه‌یشت كۆسپ‌و له‌مپه‌ڕیان له‌به‌رده‌م كۆششه‌كانی تاڵه‌بانی داده‌نا، بۆیه هه‌وڵه‌كانی به‌ئاكام نه‌گه‌یشتنو شتێكی ئه‌وتۆیان لێ شین نه‌بوو، سه‌رباری ئه‌وه‌ش مام هه‌ر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو كارێك بكات گرفته ناوخۆییه‌كان چاره‌سه‌ربكات، به‌ڵام نه‌خۆشكه‌وتنه‌كه‌ی به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه‌ی دواخست‌و ماڵئاواییه‌كه‌شی به‌یه‌كجاری خه‌ونه‌كه‌ی له‌باربرد.
4 ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، یه‌كه‌م رۆژ بوو له مێژووی یه‌كێتیدا كه سه‌ركردایه‌تیو كادران و لایه‌نگرانی یه‌كێتی بێ مام جه‌لال-ی به‌خۆیانه‌وه ببینن، هه‌مووان، دۆست و نه‌یارانی یه‌كێتی، بیریان له‌وه‌ده‌كرده‌وه ده‌بێ یه‌كێتی بێ مام جه‌لال چۆن بێ، ئاخۆ ده‌مێنێت، ئه‌گه‌ر بشمێنێت ده‌بێ چۆن ره‌فتار بكات و هه‌ڵوێست له‌ئاست پێشهاته‌كان وه‌ربگرێت، ئه‌و كه‌سه كێیه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌واویش بێت ببێته كاپتنی كه‌شتییه له‌نێو ده‌ریادا گیرخواردووه‌كه‌ی یه‌كێتی و بتوانێت كێشه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانی نێو رێكخراوه‌كه چاره‌سه‌ربكات، قه‌ڵایه‌كی سه‌ركه‌ش بێت، هه‌مووان پشتی پێوه‌بده‌نو رێزی لێ‌بگرن، شه‌رمی لێ بكه‌ن، ملكه‌چی بڕیاره‌كانی بن.
دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر دوا ماڵئاوایی تاڵه‌بانیدا، هێشتا نه ئه‌و كاپتنه ده‌ركه‌وتووه و نه بۆشایی ئه‌و قه‌ڵا سه‌ركه‌شه‌ش پڕبووه‌ته‌وه، كه ئه‌سته‌مه له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا پڕبكرێته‌وه، بۆیه یه‌كێتییه‌كان تا ماوه‌یه‌كی تریش هه‌ر له چاوه‌ڕوانی هاتنی "گۆدۆ"یه‌كدا ده‌مێننه‌وه، كه نازانرێت دێت یان نا.
سه‌رباری قورسایی‌و كاریگه‌ریی ئه‌و كۆسته گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ر یه‌كێتیدا هاتو ئه‌و ره‌شبینییه‌ی له‌دوای 3ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه به‌رۆكی پشتیوانانی یه‌كێتی گرت، به‌ڵام یه‌كێتی نه‌ك هه‌ر درێژه‌ی به‌كاری سیاسی خۆی دا، بگره توانی خاڵی سه‌ره‌تای هه‌ڵسانه‌وه و خوود-كۆنترۆڵكردنه‌وه دیاری بكات، كه سه‌ره‌تای پایزی 2018 یه. له‌م وه‌رزی پایزه‌دا یه‌كێتی گه‌ڵاكانی زه‌رد نه‌بوون و نه‌وه‌رین، به‌ڵكو دووباره سه‌وزبوونه‌وه و چرۆیان كرد. ئێستا سه‌ره‌تای خۆراِپسكاندنی یه‌كێتییه له‌دوای به‌جه‌سته دیارنه‌مانی رابه‌ره‌كه‌یه‌وه، خۆڕاپسكانێك كه ده‌كرێت به‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی رابوون یان " رێنسانس"ی یه‌كێتیهه‌ژمار بكرێت، ئه‌گه‌ر بگونجێت ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی بۆ به‌كاربهێندرێت.
رابوونێك كه تێیدا نابێت چیتر له‌نێو ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیدا كه‌سانی نه‌شیاو جێگه‌ی شیاوه‌كانو مه‌راییكه‌ران جێگه‌ی سه‌ربه‌رزه‌كان بگرنه‌وه، ئه‌وانه‌ی حه‌قیقه‌ت ده‌ڵێن په‌راوێز بخرێن‌و ده‌ربكرێن و ئه‌وانه‌شی كه زمان لووسن و به‌پێی میزاج‌و ئاره‌زووی به‌رپرسانی سه‌رووی خۆیان قسه‌بكه‌ن پێشبخرێن و پله‌و پۆستیان پێ ببه‌خشرێت، ئه‌وانه‌ی گرووپی خۆبه‌ره‌پێشو ئه‌شهه‌دوبیلا-ن به‌سه‌ر دڵسۆزانی راسته‌قینه و ره‌خنه‌گرانی ره‌سه‌ندا بسه‌پێندرێن، له قۆناغی "رێنسانس"ی یه‌كێتیدا ده‌بێت هاوشێوه‌ی رێنسانسی ئه‌وروپی زۆرێك له چه‌مكو تێگه‌یشتنه‌كان بگۆڕدرێن، رۆڵی قه‌شه‌كانی نێو حیزب قه‌تیس بكرێت، وه‌ك چۆن رۆڵی قه‌شه‌كانی ئه‌وروپا له نێو كاروباری كڵێسادا چڕكرایه‌وه ، به‌رپرسیارێتییه‌كان به كه‌سانی خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتوو بسپێردرێن.
ئه‌گه‌ر وانه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و پێشهاته نوێیه نه رابوونه و نه‌ده‌شكرێت به " رێنسانس"ی یه‌كێتی بشوبهێنرێت، به‌ڵكو ته‌نها جۆشوخرۆشێكی كاتییه‌و هه‌ر زوو كه‌فو كوڵه‌كه‌ی داده‌مركێته‌وه و ئیتر خه‌مخۆرانی راسته‌قینه‌ی یه‌كێتی هه‌ناسه سارد‌و بێ هیوا ده‌بن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه ده‌بێت پێشه‌وایانی ئه‌و رابوونه‌ی ناو یه‌كێتی به‌وپه‌ڕی توانایانه‌وه كۆشش بكه‌ن بۆ درێژه‌دانو په‌ره‌پێدانی ئه‌و جموجۆڵه گه‌وره‌یه‌ی ده‌ستیان داوه‌تێ، ده‌بێت به‌رده‌وامیی به هه‌وڵه‌كانیان بده‌ن، چونكه هه‌ر راوه‌ستان و خه‌مساردییه‌ك له‌و ئه‌ركه چاره‌نوسسازه‌یاندا واتای له‌بارچوونی چاكسازییه‌كان و شكستهێنانی خه‌ونی دڵسۆزانه.
له‌میانه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا پێویسته خاوه‌ن ئه‌قڵه گه‌نجه‌كان بكرێنه كه‌ره‌سته‌ی خاوی بنیاتنانه‌وه‌ی یه‌كێتی دوای مام جه‌لال، تێكۆشه‌رانی دێرین رێزیان لێبگیرێت‌و به‌حورمه‌ته‌وه پشوویان بدرێتێ.ئه‌وانه‌شی كه هه‌میشه ده‌ڵێن یه‌كێتی كێشه‌و گرفتی نییه و سه‌رده‌می محه‌ممه‌دی مه‌هدییه و یه‌كێتی سه‌ری له كه‌شكه‌ڵانی فه‌له‌كی داوه و هه‌موو شتێك له‌ژێر كۆنترۆڵ دایه وه‌لاوه بنرێنو له شوێنه گرنگه‌كان دووربخرێنه‌وه، ئه‌وانه‌شی كه ده‌ست بۆ برینه‌كان ده‌بنو ره‌خنه‌گری جددین له كاروباری حیزب‌و ده‌رده‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌نو پێشنیازی چاره‌سه‌ری ئه‌قڵانی بۆ ده‌كه‌ن پێشبخرێنو ئه‌رك و شوێنه گرنگه‌كانیان پێ بسپێردرێت. نوێنه‌رانی یه‌كێتی له‌نێو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا ئاڵ‌وگۆڕیان پێ بكرێت، ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته په‌ڵه‌ی ره‌ش به‌نێوچاوانی یه‌كێتییه‌وه و به‌ناوی یه‌كێتییه‌وه خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن، پاش لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربكرێنو سزای یاسایی بدرێن.
ئه‌گه‌ر وابكرێت، هه‌مووان پاڵپشتی یه‌كێتی ده‌بن، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كه به‌هۆی ناله‌باریی هه‌ندێ به‌رپرسو كاربه‌ده‌ستی نێو حزبه‌وه له یه‌كێتی زیزبوون، له وه‌ها حاڵێكیشدا ئیتر پێویست ناكات له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركرده و كادرانی یه‌كێتی زۆر خۆیان ماندوو بكه‌ن، پاره‌ی زۆر بۆ بانگه‌شه و ریكلام ته‌رخان بكرێت، چونكه دوای ئه‌و ئاڵوگۆڕانه خه‌ڵكی كوردستان خۆیان روو له سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌نو، به‌ده‌نگه‌كانیان پشتیوانی له‌و رابوونه ده‌كه‌ن.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19