زمانی شیعریی، له نێوان سه‌رۆك تاڵه‌بانی و جه‌واهیرییدا
ئەدەب وهونەر 03:19 PM - 2018-10-07.
ژینۆ عه‌بدوڵڵا
ڵه‌یوه‌ندیی نێوان سه‌رۆك مام جه‌لال رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریی كوردستان و محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیریی (1899- 1997) شاعیری گه‌وره‌ی عێراق،یه‌كێكه له‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی ڵانتاییه‌كی به‌رچاوی له كایه‌ی ڕۆشنبیریی عه‌ره‌بییدا بۆخۆی بردووه. ده‌كرێت یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌م بایه‌خدانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و راستییه‌ی كه جه‌واهیریی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراو وخاوه‌ن چه‌ندین نازناو و ڕوناكبیر و شاعیرێكی مه‌زنی عه‌ره‌ب به‌ده‌گمه‌ن هاوڕێی سیاسه‌تمه‌داران بووه و ئه‌گه‌ریش بوو بێت ئه‌وا تا سه‌ر نه‌بووه و زۆری نه‌خایاندووه هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ عه‌بدولكه‌ریم قاسم سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و رابه‌ری كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی 14ی ته‌مموزی ساڵی 1958ی عێراق روویدا و به‌هۆیه‌وه جه‌واهیریی گه‌وره ناچاربوو له ساڵی 1961دا وڵات جێبهێڵیت و بڕوات بۆ لوبنان.
به‌ڵام ڵه‌یوه‌ندیی توندوتۆڵی ئه‌و شاعیره ناوازه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لالی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی ناوازه و هاوڕێه‌تییان له ناوه‌نده ڕوناكبیریی و ڕۆژنامه‌وانییه‌كاندا بابه‌تێك بووه كه جێی رامان و سه‌رنج بووه بۆ زانینی هه‌وێن و هۆكاری ئه‌و ڵه‌یوه‌ندییه ڵڕ له خۆشه‌ویستیی و رێزی دوو لایه‌نه.
گومانی تێدانییه كه شاره‌زایی سه‌رۆك مام جه‌لال له زمان و ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بییدا تا ئه‌و ئاسته‌ی بتوانێت ژماره‌یه‌كی زۆر له شیعره‌كانی ئه‌و شاعیره مه‌زنه ، كه دۆستێكی كه‌م وێنه‌ی گه‌لی كوردستانیش بووه، له‌به‌ر بكات هۆیه‌كی تر بووه بۆ زیاتر نزیك كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه كه‌م وێنه‌یه‌ی مێژووی سیاسیی و ئه‌ده‌بیی هاوچه‌رخی عێراق له سه‌ده‌ی رابردوودا.به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و راستییه بزانین كه شیعره‌كانی جه‌واهیریی به زمانێكی هێند به‌رز و باڵا نووسراو و وتراون كه ته‌نها ده‌سته‌بژێران له ڕووناكبیرانی عه‌ره‌ب توانیویانه ڵه‌ی به مانا و مه‌به‌سته‌كانی ببه‌ن.
هه‌ر له به‌ر بایه‌خ و گرنگیی ئه‌م باسه، كه شایانی ئه‌وه‌یه توێژیینه‌وه و راڤه‌كاریی بۆ بكرێت ، سه‌رۆكایه‌تیی به‌شی عه‌ره‌بیی كۆلێژی زمان له زانكۆی سلێمانی ڕه‌زامه‌ندیی نیشاندا له‌سه‌ر ناونیشانی توێژینه‌وه‌یه‌كی ده‌رچوونی دوا قۆناغی به‌شی عه‌ره‌بیی خوێندكار نیشتمان عوسمان محمه‌د ئه‌مین، به‌سه‌رڵه‌رشتیی نووسه‌ری بابه‌ت به ناونیشانی ((الغربه والحنین فی شعر الجواهری )). له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ڵه‌یوه‌ندیی نێوان سه‌رۆك مام جه‌لال و جه‌واهیریی به‌شێك به‌رچاوی بۆ ته‌رخانكرابوو. ئه‌م هه‌وڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی به‌شی عه‌ره‌بیی كۆلێژی زمان له زانكۆی سلێمانی به‌رده‌وامی ده‌بێت بۆ ناساندنی بیرمه‌ند و رووناكبیرانی عه‌ره‌ب كه دۆستی گه‌لی كوردبوون بۆ زیاتر ناساندنیان به نه‌وه‌ی نوێ.
خوێندكاره‌كه‌ی قۆناغی چواره‌می به‌شی عه‌ره‌بیی كۆلێژی زمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چه‌ندین قۆناغی خوێندنی له ڵێش زانكۆدا له به‌غداد بووه به‌وه‌ش ئاستێكی باشی له زمانی عه‌ره‌بییدا ڵه‌یداكردووه. هاوكات سه‌رسام بوونی به شیعره‌كانی جه‌واهیریی به‌وڵێیه‌ی له ئاستێكی باڵای زمانه‌وانیی و ئێستیكاتیادان له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ژیاننامه و دیوانه‌كه‌ی ، وای كردووه د‌رك بكات به ڵێویستیی هه‌ڵبژاردنی بابه‌تێكی له‌و جۆره كه وابه‌سته‌یه به تێماكانی نامۆبوون و تاسه‌ی دووریی له شیعره‌كانی ئه‌و شاعیره گه‌وره‌یه‌دا و دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی مامۆستای سه‌رڵه‌رشتیارو سه‌رۆكایه‌تی به‌شی عه‌ره‌بیی به خۆشحاڵیه‌وه ده‌ستی داوه‌ته نووسینی توێژینه‌وه‌كه‌ی كه له به‌ش و ڵاری كۆتاییه‌كه‌یدایه.
ڵه‌یوه‌ندیی نێوان سه‌رۆك مام جه‌لال و جه‌واهیریی
لاڵه‌ڕه‌كانی دیوانی جه‌واهیریی له ڵاڵ یاداشته تایبه‌تییه‌كانی خۆی له‌لایه‌ك و وتار‌و نووسینه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌لایه‌كی تره‌وه، تۆماری مێژوویی و ئه‌ده‌بیی به‌نرخن كه لێوان لێ‌ون له وێستگه و رووداوی ڵه‌یوه‌ست به‌ڵه‌یوه‌ندیی دورو درێژی نێوان ئه‌و دوو زاته كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1959 ئه‌و ده‌مه‌ی یه‌كه‌م سه‌ندیكا-نقابه بۆ رۆژنامه‌نووسانی عێراق دامه‌زرا و جه‌واهیریی بوو به نه‌قیب و مام جه‌لالی ته‌مه‌ن 26 ساڵیش بوو به‌ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێریی.
به‌گوێره‌ی تۆمار و سه‌رچاوه‌كانی ڵه‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته‌وه , گرنگترین وێستگه‌ی ئه‌و ڵه‌یوه‌ندییه توندوتۆڵه ، دامه‌زراندنی كۆمیته‌ی باڵای داكۆكی كردن له‌مافه‌كانی گه‌لی عێراق بوو دژ به داڵڵۆسین و تیرۆر،دوای كوده‌تای یه‌كه‌می به‌عسییه‌كان له‌ساڵی 1963 دا. ئه‌و كۆمیته باڵایه كه جه‌واهیریی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرد و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی بواره‌كانی سیاسه‌ت و رووناكبیریی له‌خۆ گرتبوو له‌نێوانیاندا مام جه‌لالی خه‌باتگێڕ كه نوێنه‌رایه‌تیی بزوتنه‌وه‌ی كوردی ده‌كرد.
سه‌رۆك مام جه‌لال له یاده‌وه‌رییه‌كانیدا به‌م شێوه‌یه باسی ڵه‌یوه‌ندیی خۆی و جه‌واهیریی ده‌كات:»سه‌ردانه‌كانم بۆ ڵراگ و ئه‌ركه سیاسییه‌كانم له‌شه‌سته‌كاندا له‌و وڵاته زیاتر بوون له‌هه‌موو سه‌ردانه‌كانمدا هه‌میشه لام مه‌به‌ست بوو زۆرترین كات له‌گه‌ڵ جه‌واهیریی به‌سه‌ر ببه‌م چ له‌شوێنه گشتییه‌كاندا،یان له‌ماڵی خۆی كه هه‌میشه میوانداری ده‌كردین».
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ڵه‌یوه‌ندیی كه‌سیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی و رۆشنبیریی نێوان جه‌واهیریی و سه‌رۆك مام جه‌لال سێ ده‌یه و نیوه بووه و له شاره‌كانی ڵراگ و به‌غدا و دیمه‌شق و به‌یروت كه ڵایته‌خته‌كانی چیكۆسلۆفاكیای جاران و عیراق و سوریا و لوبنانن به‌دوای یه‌كدا.
سه‌باره‌ت به‌ڵه‌یوه‌ندیی شیعریش له‌ساڵی 1966 دا، جه‌واهیریی نامه‌یه‌كی سیاسیی تایبه‌تیی بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال نووسیوه به‌شێوه‌ی شیعر له‌ساڵی 1981 دا وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ نامه‌یه‌كی تایبه‌تی سیاسیی له تاڵه‌بانیه‌وه بۆ جه‌واهیری كه‌بۆی ناردووه. له به‌شێك له‌قه‌سیده‌كه‌دا هاتووه:
شوقا “جلال” كشوق العین للوسن ، كشوق نا‌ء غریب الدار للوگن
شوقا إلیك وان ڕلوت بنا محن ، لم تدر ڕنا كفا‌ء الچر والمحن
یا ابن الژری من عقاب غیر مێعده شم النسور به ، إلا علی وه‌ن
وحسب شعری فخرا ان یحوز علی …
راو كمڵلك ندب ، ملهم فگن
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه مێژوونووسه‌كان سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ڵسڵۆر و شاره‌زایه‌كی دیار‌و ناسراوی شیعره‌كانی جوانیی و نیشتیمانیی و ته‌نانه‌ت دڵداریش داده‌نێن به‌تایبه‌ت كه خودی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌كۆرو كۆبوونه‌وه و دانیشتنه سیاسیی و ئه‌ده‌بیه‌كاندا باسی كردووه.
ڵوخته‌ی ژیاننامه‌ی محه‌مه‌د مه‌هدی جواهیریی
له‌ساڵی 1899له‌شاری نه‌جه‌ف له‌دایك بووه له‌ته‌مه‌نی چوارده ساڵیدا،ده‌ستی كردووه به‌نووسینی شیعر،له‌خێزانێكی ناسراو ڵه‌روه‌رده‌كراوه.له‌ساڵی 1929 چۆته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه له‌گه‌ڵ كچێكی مامییدا و بوون به‌خاوه‌نی سێ منداڵ به ناوه‌كانی(فرات،فلاح،امیره) .له ڵاش كۆچی دوایی خێزانه‌كه‌ی بۆ دووه‌م جار هاوسه‌رگیریی ئه‌نجام ده‌ددات له‌گه‌ڵ خوشكی خێزانه‌كه‌ی له‌ساڵی 1939 وه له هاوسه‌ری دووه‌می بووه به خاوه‌نی چوار منداڵ به ناوه‌كانی (نجاح،كفاح،خیال،ڤلال). له ساڵانی رابردوودا،گۆڕانێكی زۆر له‌ژیانی جه‌واهرییدا روویدا و بووبه،سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی نووسه‌رانی عێراقی،وه هه‌روه‌ها بوو به نقیبی رۆژنامه‌نووسان.
له‌ساڵی 1961 دا عێراقی جێهێشتوو و له شاری (براغ) گیرساوه‌ته‌وه تاساڵی (براغ) تا ساڵی 1978 له‌م ساڵه‌وه دیمه‌شقی هه‌ڵبژارد وه‌ك نیشتیمانێك بۆ خۆی تادوا ساته‌كانی ژیانی له‌سوریا مایه‌وه،له‌ساڵی 1997 كۆچی دوایی كرد و هه‌ر له دیمه‌شقیش به‌خاك سڵێردرا.جێی ئاماژه‌به شاعیری ناسراو جه‌واهیری ڵه‌یوه‌ندیه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵی خوالێخۆشبوو سه‌رۆك كۆماری عێراقی ڵێشوو هه‌ڤاڵ(مام جه‌لال).
شایه‌نی ئاماژه ڵێكردنه، دوای گفتۆگۆی زانستی و ئه‌كادیمی ئه‌م توێژینه‌وه‌ی ده‌رچوونه، له لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌له ڵ.ی.د.ئاواز مه‌حمود و د.دالیا ئه‌حمه‌د موساوه، توێژینه‌وه‌كه به ڵله‌ی نایاب ڵه‌سه‌ندكرا بۆ ساڵی خوێندنی(2017-2018).
ژینۆ عه‌بدوڵڵا
خوێندكاری دكتۆرا و مامۆستای زانكۆی سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24