سێوه‌كه‌ی دڵ
ی.ن.ک 03:10 PM - 2018-10-07.
ئه‌م بابه‌ته له ژماره 7680ی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ-دا‌و له دووتوێی «ئه‌ده‌بیاتی مام»دا بڵاوكرابووه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكیی موحهڕیڕی دوتوێكهوه به پێویستمانزانی دووباره بڵاوی بكه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ داوای لێبووردن له نووسه‌ری بابه‌ته‌كه‌و خوێنه‌ران.
مام جه‌لال كوڕی شێخ حیسامه‌دینی كوڕی شێخ نوروڵڵای شێخ نووری شێخ غه‌فووری شێخ ئه‌حمه‌دی مه‌لا مه‌حمودی زه‌نگه‌نه‌ی یوسف ئاغای رۆستهماغایه، بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ن ڕه‌گ و ڕه‌چه‌ڵه‌كیان دیاره و به‌ڵگه‌ش شیعره مێژووییه‌كه‌ی شێخ ڕه‌زایه، كه بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌سوود:
خودا وه‌ختێ كه حه‌زكا به‌نده‌یه‌كی خۆی بكا خۆشنوود
له‌ڕێگه‌ی دووره‌وه بۆی دێ به‌پێی خۆی شاهیدی مه‌قسوود
له هیندستانه‌وه شه‌ش مانگه ڕێ تا خاكی كوردستان
خودا (شێخ ئه‌حمه‌دی هیندی ) ره‌وانه كرد بۆ ( مه‌لا مه‌حموود)
( مه‌لا مه‌حمودی زه‌نگه‌نه ) یه‌عنی قوتبی دائیره‌ی ئیرشاد
له ده‌وری مه‌رقه‌دی هه‌ر ده‌نگی یا هوو دێت و یا مه‌عبوود
له‌پاش ئه‌و، ئه‌رشادی ئه‌ولادی (شێخ ئه‌حمه‌د ) له جێی دانیشت
به عه‌ینی وه‌ك (سوله‌یمان) جێ نشینی حه‌زره‌تی داود
شێخ ئه‌حمه‌دی هیندی لاهوور، له هیندستانه‌وه به رێگه‌ی دوور، به شه‌ش مانگه ڕێ ده‌گاته كوردستان، له سوورداش كوژراوه، هه‌ر له‌وێش نێژراوه، مه‌لا مه‌حمودی زه‌نگه‌نه له خۆشه‌ویستی شێخ ئه‌حمه‌دی لاهووری هیندستان، كوڕه‌كه‌ی ناو ناوه شێخ ئه‌حمه‌د، به‌ناوبانگ ده‌بێ به شێخ ئه‌حمه‌دی تاڵه‌بان، مه‌لا محمودی زه‌نگه‌نه موریدی پیری شێخ ئه‌حمه‌دی لاهوور، زه‌نگه‌نه‌ن لقێكن له داری گوڵی باخی حاجی كاكه سوور، شێخ ئه‌حمه‌دی تاڵه‌بان (11) كوڕی بووه یه‌ك له‌وانه شێخ غه‌فوور، هه‌موو تاڵه‌بانییه‌كان له شێخ ئه‌حمه‌دی تاڵه‌بانین له‌و بنه تۆیهن، شێخ غه‌فووری تاڵه‌بانی له ساڵی (1262 )كۆچییه‌وه له كۆیه‌ن،
شێخ غه‌فوری تاڵه‌بانی رابه‌ری رێبازی قادری ته‌كیه‌ی له كۆیه داناوه، سه‌دری ئه‌عزه‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی چه‌ندان گوند و ره‌ز و ته‌كیه ولیرهی پێ داوه، هه‌روه‌ك قه‌مبه‌ر،نازه‌نین، داربه‌سه‌ر، ئیلنجاخ، بانی ماران، چنارۆك، بێستانه، شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی باسی ده‌وڵه‌مه‌ندی مامه شێخ غه‌فوری ده‌كات له خه‌زنه و خه‌زێنه و ئیرادی! له شیعری مامه‌كه‌م به به‌ربادی:-
یه‌ك دوو دێ ی داوه‌تێ به پێی ئیتعامی ته‌عام،
هه‌ر یه‌كێكی به‌قه‌ده‌ر خه‌زنه‌یی ئیرادی هه‌یه
ئه‌م هه‌موو گه‌نج و خه‌زێنه‌یی هه‌یه هێشتا كو
نه هه‌وای جوود و نهمهیلی كه‌ره‌م و دادی هه‌یه
شێخ ره‌زا هه‌رچه‌ند شیعری داشۆرینی هه‌یه بهڕقێكی ئه‌ستوور، به‌زاندوویه‌تی هێلی سوور و سنوور، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش شیعری ستایشی هه‌یه بۆ مامه‌كه‌ی (شێخ غه‌فوور )
تا ساكنی ( كۆ )ی مامه غه‌فوورم وه‌ك فه‌خفوور
كیسهم پڕه دایم له زه‌ڕ و لیره‌یی مهسكووك
حه‌زره‌تی حاجی قادری كۆیی ناكۆك بووه له‌گه‌ڵ شێخ غه‌فوور، له شعره‌كانی به مه‌به‌ست و هێما ناوی بردووه به ( گای كوێر) و (عهقووڕ) !.
كه‌چی شێخ نووری له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تی حاجی قادری كۆیی نێوانیان خۆش بووه، شعره بڵاوڤانهكانی بۆ ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی كۆیه ناردووه، شێخ نووری له‌سه‌ر نیشتمان و سیاسه‌ت (15) ساڵ حوكم دراوه، پاش(5) ساڵ زیندانی ئه‌وجا ئازاد كراوه،
شێخ نوری شێخ غه‌فوور دێی (كه‌لكانی ) كڕیوه، به لیره و زێر له ئاسمانه‌وه بۆیان نه‌باریوه ! . شێخ نووری شێخ غه‌فوور ئه‌ده‌ب دۆست بووه، زاوای شێخ عه‌بدولقادری فائیزی ئامۆزای بووه،دێره شیعری هه‌یه، هه‌ر به‌خۆشی و خه‌ندان:
به‌نامه‌ی مه‌لایی تۆم نارده كه‌لكان
كهلكت نه‌بوو،بۆیه لێت هاتنه كلكان
شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی داشۆری شێخ نوری ئامۆزای كردووه:
لووتی وه‌ك مه‌مكه كه‌نوو، چاوی ده‌ڵێی كونگه بووه
به‌د فه‌ساڵی وه‌كو (نووری ) نه‌ده‌بێت و نه‌بووه
تاڵهبانییهكانی كۆیه له دێر زه‌مانه‌وه له كۆن، دوو گۆرستانیان هه‌بووه له كۆیه له ناو ته‌كیه و گۆرستانی كه‌كۆن، مام جه‌لال به‌ناوی مامی باوكیه‌وه ناونراوه، چونكه شێخ حیسامه‌دینی باوكی خه‌ونی به مام جه‌لالی مامی خۆی بینیوه، سێوهكی پێ داوه، له‌و سه‌ر و وه‌خته خوا مام جه‌لالی داوه، مام جه‌لالی مامی باوكی مام جه‌لال جوانه مه‌رگ بووه به گه‌نجی، ژنی نه‌هێناوه، بۆیه مام جه‌لال ده‌بێ به سێوه‌كه‌ی دڵ، خزمهتكراوه وه‌ك گوڵ، كوڕه تاقانه‌ی شێخ حیسامه‌دین بووه، ناز په‌روه‌ر و ڕێزلێگیراو شیرین بووه، دایكی ناوی خه‌دیجه حسێنی كوێخا ره‌سولی مه‌نگووڕ بووه، خه‌ڵكی گوندی گردگۆران بوو، ژنێكی گوناح و میهره‌بان بوو، مام جه‌لال قه‌رزاری دایكیه‌تی، دایكی ئێجگار خۆش ویستوه، ساڵی 1965 كه دایكی كۆچی دوایی كردووه، مام جه‌لال له‌وێ نه‌بووه، مام جه‌لال یه‌ك خاڵی هه‌بووه حاجی ره‌سولی فاتمی، یه‌ك كوڕه خاڵی هه‌یه حاجی حه‌مه‌سوور، دایكی دایكی مام جه‌لال، واته نه‌نكی ناوی فاتمه‌ی خدری ئه‌حمه‌دی ژنێكی ئازا‌و سوار چاك و له دیوه‌خانی پیاوان دانیشتووه، دز چۆته سه‌ریان فاتمه خان به‌ر خهنجهریانی داوه دزه‌كه خوێنی له‌به‌ر رۆیشتووه، دایكی باوكی مام جه‌لال ( ئایشه خان ) هێنده مام جه‌لالی خۆش ویستووه، كه نۆ به‌ره‌ی كوڕه گه‌وره‌ی بووه، مام جه‌لال له به‌غدا ده‌یخوێند له حقوق، ده‌یگووت نابێ بچێته‌وه به‌غدا، ده‌بێ زانكۆ و حقوق بێته كۆیه، ئه‌و خه‌ونه هاته دی به‌راستی و كرده‌وه، به‌و ئاواته مام جه‌لال زانكۆی له كۆیه كرده‌وه!! به‌ردی بناغه‌ی دانا به‌و په‌رۆشیه بۆیه، ماڵ و مێوانخانه‌ی خۆی دا به زانكۆی كۆیه !
مام جه‌لال باوكی تاڵه‌بانی و دایكی مه‌نگوڕ، بۆته ئه‌و زاته گه‌وره‌ی وا به كاریگه‌ر و گه‌رم و گووڕ، له سه‌ره‌تاوه ده‌ركه‌وتووه توانا و لێ هاتوویی مام جه‌لالی، پیاوانه و ده‌گمه‌ن بووه به منداڵی، له كۆیه یادگاری خۆش و جوانی لێ ده‌گێرنه‌وه، هه‌مووی بۆ زیره‌كی و ئازایه‌تی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له گه‌مه‌ی منداڵان گوتویه‌تی كێ له‌گه‌ڵ منه، نه‌یگووتووه له‌گه‌ڵ كێم پێكم ده‌كه‌ن یان نا !
به‌و منداڵییه‌ی خۆی به‌شداری پرسه‌ی كردووه، فاتحه‌ی خوێندووه، پیاوانی به ته‌مه‌ن ئێره‌یی یان پێ بردووه !، بهوگچكهییهی وا پیاوانه هه‌ڵكه‌وتووه، له پێنجی سه‌ره‌تایی له كۆیه له مه‌كته‌بی ئولا، خوێنی ده‌ماری بۆ كوردایه‌تی ده‌كوڵا، سه‌رپه‌رشتیاری K.P.X كۆمه‌ڵه‌ی پێشكه‌وتنی خوێنده‌واری بووه، سه‌ره‌تای لێپرسراویه‌تی و تاقیكردنه‌وه‌ی كاری بووه، هێنده گچكه بووه له‌سه‌ر مێزی پۆل و له‌سه‌ر به‌رد دانراوه، به‌رێك و ره‌وانی وتاری داوه، خه‌ڵكی لێ كۆبۆته‌وه، له ریزی قوتابخانه شیعری خوێندۆته‌وه، ساڵی 1947 له شاخه مشكه‌ی كۆیه نه‌ورۆز كراوه، مام جه‌لال رۆڵی تێدا گێراوه، كوڕی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر بووه، بۆ سه‌ربڕین بردراوه و ئه‌كته‌ر بووه، به‌ڵگه‌و وێنه‌ی ئه‌وڕۆژه ماوه !
له مێژووی كوردایه‌تی گه‌وره‌ترین نه‌ورۆز له سوورداش كراوه ! ئاپۆرهترین خه‌ڵكی لێ بووه مام جه‌لال له‌وێ وتارێكی مێژوویی داوه، له چنارۆك بوویین له سه‌ر ره‌زی شێخ غه‌فوور كه‌موڵكی باپیری باپیری مام جه‌لاله، به‌ر له‌وه‌ی بچێته قوتابخانه! پێیان گوتوه ده‌م و چاوت بشۆ، ئه‌وجا نان بخۆ، گوتوویه‌تی نایشۆم، گوتیانه به‌هێز به زۆر پێت ده‌شۆین، گوتویه‌تی به هێز به زۆر ناتوانن ده‌م و چاوم بشۆن، هێند منداڵ بووه هه‌ڵیان گرتووه، به زۆر ده‌م و چاویان شووشتووه، دوایی مام جه‌لال چووه، ده‌م و چاوی له قوڕی كانییه‌كه‌ی ههڵسووه، پێ یان گووتووه بۆ وات كردووه، گویهتی: پێم نه گوتن ده‌بیخۆن، ناتوانن به هێز به زۆر ده‌م و چاوم بشۆن !!
جارێكی دیكه پێ یان گوتووه ده‌ست و ده‌م و چاوت بشۆ، گوتویه‌تی یه‌كیان ده‌شۆم گوتیانه باشه ده‌م و چاوت بشۆ، وایان زانی بێ ده‌ست، ناتوانێ ده‌م و چاوی بشوا ، كه‌چی چووه ده‌م و چاوی له حه‌وزه‌كه هه‌ڵهێناوه ته‌ڕی كردووه، ده‌ستی له پشته‌وه گرتووه، ده‌ستی نه‌شووشتووه،! پێ یان سه‌یربووه،
له سه‌ره‌تاوه به‌منداڵی و هه‌رزه‌كاریی جێ ئومێد بووه بۆ ئاینده، ده‌زاندرا ده‌بێ به‌فه‌رمانده و رابه‌ر و سه‌رۆك و سه‌ركرده،! به‌هه‌ست و نه‌ست و رهوشهنبیرێكی پێگه‌یشتوو، خۆی نه‌كرده پاسه‌وانی بیرۆكه‌ی قالب به‌ستوو،
ساڵی 1947 له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستا تایه‌ر سه‌عید گارفێن بۆته ئه‌ندامی پارتی به ناز ناوی (ئاگر)، بۆته ئه‌و رابه‌ر و سه‌ركرده به هیمهتهی خۆ راگر،
ساڵی 1949 بۆته ئه‌ندامی لێژنه‌ی مه‌ركه‌زی پارتی، له كوردایه‌تی و سیاسه‌ت له ژێر كاریگه‌ری مامۆستا حه‌مه‌ده‌مین مه‌عروف و مامۆستا مه‌جید شێخ نوری و مامۆستا كه‌مال عه‌بدولقادر جه‌لیزاده و مامۆستا محه‌مه‌د تۆفیق وردی و مام عومه‌ر ده‌بابه بووه ! دوایی كه‌وته (له‌ژێر كاریگه‌ری مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ) له ناو پارتی له‌ڕاده به‌ده‌ر مه‌لا مسته‌فا بارزانی خۆش ویستووه، یه‌كه‌م جار بینیوویه‌تی له‌خۆی چووه،
مامۆستا حه‌مه‌ده‌مین مه‌عروف به‌كاری حزبی ده‌ینێرێته كه‌ركوك چونكه رێكخستنی پارتی له كه‌ركوك لاواز بووه، حزب داوای كه‌سێكی به توانایان كردووه، بۆیه مام جه‌لالیان ناردووه، مام جه‌لال خۆی ئاگر و گڵپه و گڕ، هێند به حه‌ماسه‌ت و گه‌رموگوڕ، هێنده‌ی دی ده‌بێته مه‌شخه‌ڵانی بابه گوڕگوڕ، سه‌ره‌نجام بوه به ئه‌ندام (م.س) و فه‌رمانده‌ی هێزی رزگاری و سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی ( م. ل) كوردستان و سكرتێری یه‌كێتی شۆرشگێرانی كوردستان و سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق
مام جه‌لال له كه‌س ناچێ له خۆی ده‌چێ، خۆی میژووه و مێژوو كرده! به دهستو مه‌قامی خۆی به ژیری و توانایی خۆی ده‌بێته رابه رو سه‌ركرده ! ساڵێك پێش په‌یدا بوونی فلوسی سوور، نوورێ ده‌ركه‌وت ئهژادو ئابادی تێیدا بوو (نوور ) ! راسته مام جه‌لال ساڵی 1932 له دایك بووی دێی كه‌لكان بوو، به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌موو كوردستان بوو، ئه‌وسا كه‌لكان سه‌ر به كۆیه بوو نه‌ك سه‌ر به دوكان بوو ! باوكی و بابپری و باپیری باوكی مام جه‌لال له كۆیه له دایك بووین له كۆیه‌ش نێژراون !
مام جه‌لال نه‌ته‌وه په‌روه‌رێكی ره‌سه‌ن و خۆراگر، بۆ ژنان و گه‌نجان و هونه‌رمه‌ندان ئاڵاهه‌ڵگر، بۆ نموونه هاندهرو هاوكاری زۆری هونه‌رمه‌ند (حه‌سه‌ن زیره‌ك)ی كردووه، ئه‌ویش له(چریكه‌ی كوردستان) به‌سه‌ر مام جه‌لالی هه‌ڵگوتووه، زیره‌ك هونه‌رمه‌ندێكی رهسهنودهنگ زوڵاڵا بوو:
مـسافرێـكـمان كه(مام جه‌لال ) بوو
یه‌كجار گه‌نجێكی به بێ غهلال بوو
خۆ پیریش نه‌بوو پێ یان ده‌گووت مام
كوڕێـكی شـیرین وه‌كـو شـهكـری خام
گه‌وره دبیلۆماتیكی ده‌م به خه‌نده و شاره‌زا، فه‌رمانده‌یه‌كی چاك و چالاك و پاك و ئازا، دره‌نگ نه‌هاتووه كه‌می نه‌هێناوه، ئه‌و په‌نده ئه‌و دایهێناوه، له چالاكییه‌كی به‌رنامه دارێژراو بۆ هێرش، خه‌زنه و خه‌زێنه‌ی كۆیه‌یان هێنا بۆ شۆرش!
خاوه‌ن ئه‌زمونێكی دوور‌و درێژ‌و ده‌وڵه‌مه‌ند، گه‌وره بیر مه‌ندێكی هه‌مه لایه‌نه و فره ره‌هه‌ند! عه‌وداڵ و عه‌شقی خوێندنه‌وه و زانیاری، بوونه سه‌ركرده و ڕچه‌شكێنی له خه‌بات و شۆڕش به خوێنده‌واری! گه‌وره نوسه‌رێكی خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێكی به بڕشت و به په‌یام، گوتار بێژێكی كۆمپیته‌ری و وتارشیرن و به تام !
راگری هاوسه‌نگییه‌ك ریزی و ته‌بایی بوو، هه‌ڵوێسته‌كانی بۆ ئاسۆی گه‌ش ده‌ركه‌وته‌ی دوایی بوو، فه‌رهه‌نگێكی گه‌وره بوو له خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و كوردایه‌تی ! به‌وه‌فا و ده‌گمه‌ن بوو له پیاوه‌تی و مه‌ردایه‌تی !! خۆش مه‌حشه‌ر و قسه‌كراوه و نوكته باز، كه‌م وێنه و سه‌یر و سه‌رسام و جیاواز، به كلیلی بچووك ده‌رگای گه‌وره‌ی ده‌كرده‌وه، مه‌ردی مه‌یدان بوو به كرده‌وه زۆر باسی ئاشتی ده‌كرد و ئاماده‌ی شه‌ڕیش بوو، پارێزهرو دادوه‌ر و ده‌رمان و چاره‌سه‌ریش بوو
سه‌ركرده‌ی مه‌زن ئه‌وه‌یه بێ شه‌ڕ سه‌ركه‌وێ، مانگه شه‌و ده‌وری نامێنێ كه خۆر ده‌ركه‌وێ،
ده‌یزانی قه‌ڵه‌م تیژتره له نووكی شمشێر و لووله‌ی تفه‌نگ، له‌گه‌ڵ نان و ئازادی بوو بۆیه ده‌هاته ناو كایه و ده‌نگ! شانازی ده‌كرد به وشككردنی تنۆكه فرمێسكێك نه‌ك به‌رپاكردنی رووبارێك خوێن له هه‌ر كوێیه‌ك با، گه‌وره‌و به سێبه‌ر و ئاوه‌دان بوو وه‌ك ره‌شماڵی هه‌شت ههسوێن، ! .
خه‌م و خه‌باتی بۆ خاك و خه‌ڵك بوو، داره‌كه‌ی مام جه‌لال له قۆجهلهری ئاغجه‌له‌ر به سێبه‌ر و په‌لك بوو، چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و ناكۆكییه‌كان بوو، گه‌وهه‌ری روحی جێی ناكۆك و كه‌ركوكییه‌كان بوو، ههرهسهێنهری هه‌ره‌س بوو، هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆرشی نوێ و فریاد ره‌س بوو، به خۆراگری و پشوو درێژی به‌رده‌وام، شۆرش و خه‌باتی گه‌یانده ئه‌نجام ! كۆكه‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌كان بوو، ئاسۆی پێشهات و پێش كاته‌كان بوو، مام جه‌لال وه‌ك هه‌نگی كه‌ژ له ده‌رزی شاخ و كونه ئه‌شكه‌وت و كه‌لێنی به‌رد و گرد، هه‌نگوینی نایاب و شهپهتووكهی دروست ده‌كرد ! له رۆژگاری سه‌خت قه‌ندیل و بناری مامه‌نده كه‌ش و هه‌وایه‌كی وای ده‌خولقاند، كادیر‌و پێشمه‌رگه‌ی به گیانی خۆراگری پێ ده‌گه‌یاند،! .
ده‌نگی زه‌نگی كه‌نیسه و ملوانكه‌ی خاچی دیانان بوو، بانگ و سه‌لاو تریفه‌ی ئه‌ستێره و مانگی گومبه‌زی موسڵمانان بوو، چرای (بهگهنهگهر چه‌ك) بوو له شه‌وی تاریك و نمه نمه‌ی باران، ده‌گه‌ڕا له خانووی قوڕ و كونجی هه‌ژاران، له بنكه‌و باره‌گا و كۆنه هه‌واران، به‌وه‌فا و ئه‌مه‌كدار بوو بۆ یادی جاران، مه‌جنونی ده‌وله بوو، له گێژه‌ن ئه‌و كه‌شتییه به سه‌وله بوو، ده‌یگه‌یانده كه‌ناری ئارام، به ژیر و بیری خۆی به ئۆقره و فام !
ده‌بووه هاوسه‌نگی شیعه‌و سونه و نه‌ته‌وه‌كان و لایه‌نه‌كان، هه‌توان بوو بۆ سارێژی زامی قووڵی درێژ خایه‌نه‌كان !! وته به تامه‌كانی، ده‌ستخه‌ته نامه‌كانی، به‌ڵگه راستین، هه‌ڵوێست و خۆشه‌ویستن، گه‌وره‌یی مروارییه‌كی پڕ به‌هایه، بێ پۆست و پایه‌ش هه‌ر پاشایه! هه‌ڵه‌ی ساتێك ته‌مه‌نێك خه‌م دروست ده‌كات، به‌خشینی تاوان تۆڵه‌یه‌كی له‌سه‌ر خۆیه، شه‌ڕ به‌شه‌ڕ له ناو نابات، لێبوردن لهدوژمنێك ئاسانتره له دۆستێك، كورسی كه‌سایه‌تی گه‌وره‌تره له پۆستێك،په‌شیمان بوو له جیابوونه‌وه و لێكترازان. ئه‌مه‌ش جورئه‌ت و جوامێری بوو بۆ ئاواته خوازان ! مه‌لا مسته‌فای بارزانی، گرینگی مام جه‌لالی ده‌زانی، بۆیه ده‌یویست هه‌رگیز جیانه‌بێته‌وه، له نامه‌كه‌ی ( وه‌ره لام، وه‌ره لام) ی بارزانی ده‌دره‌وشێته‌وه.
داری به‌رز ده‌هه‌ژێ به هه‌موو بایه‌ك، گه‌وره دیاره ده‌بیندرێت، له گشت لایه‌ك، مه‌زنایه‌تی نابه‌خشرێت، به‌ڵكو به ده‌ست ده‌هێندرێت، ده‌كرێ پله و پایه بكڕدرێت، به‌ڵام رێز و خۆشه‌ویستی خه‌ڵك هه‌رگیز ناكڕدرێت، مام تووڕه‌بوونی به ره‌شه‌بای هه‌یبه‌سوڵتان ده‌چوو، گڕی ده‌گرت ! گڵپه‌ی ده‌كرد وا هه‌ڵده‌چوو، دوایی هێور ده‌بۆوه به ئازاری ویژدانه‌وه مات ده‌بوو، وه‌ك تووڕه‌یی ئاسمان بۆ زه‌وی پڕ خێر‌و خه‌ڵات ده‌بوو، دڵێكی منداڵانه‌ی هه‌بوو، دڵی ده‌ریا بوو رۆخه‌كانی نه‌ده‌دۆزرایه‌وه،!! گریانی به كوڵ، به دڵ ، به قوڵپ لێی ههڵدهقولایهوه، شاعیر نه‌بوو، شیعری هه‌یه و زۆر شیعری له‌به‌ر بوو شاره‌زا بوو له شیعر و ئه‌ده‌ب، كڵاوی كوردی كه‌لێی نوسرا بوو (كوردستان یا نه‌مان) ده‌دایه شاعیری عه‌ره‌ب، محمه‌د مهدی جواهیری، لوتكه‌ی عه‌ره‌ب بوو له شاعیری، ئه‌و كڵاوانه‌ی ده‌كرده دیاری بۆی، جه‌واهیری له‌سه‌ر ده‌نا بۆ خۆی، ببووه هێمای روخساری، به كڵاوی كوردهواری ! سه‌ركردایه‌تی كردنی خه‌ڵكی ئه‌مانه‌تێكی گه‌وره‌یه، تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئارامگری و خۆ گرتنه‌وه‌یه !!
مام جه‌لال هه‌رگیز نهدهبهزی و نه‌ده‌روخا !
بۆ سیاسه‌ت خولقا بوو خولقا !
سیاسه‌تی پێكه‌وه ژیان و فره‌باوه‌ڕی و لێكترگهیشتن و گونجان بوو، له‌گه‌ڵ مافی ژنان و ئازادی و نان بۆ هونه‌رمه‌ندان و پێشخستنی گه‌نجان بوو، له‌گه‌ڵ چینی چه‌وساوه‌و هه‌ژاران بوو، پارێزه‌ری راسته‌قینه‌ی جوتیاران بوو،
3/10/2017 ماڵ ئاوایی كردنی له ژیان بوو، گه‌رمه گۆری قوڕ پێوان و له خۆدان و گریان بوو، پرسه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بوو، له مێژووی نه‌ته‌وایه‌تی و گه‌لی كورد، هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك وه‌ك مام جه‌لالیان بۆ نه‌كرد !!له ژیان غه‌دریان لێ‌كرد، له مه‌رگ تۆڵه‌یان بۆ كرده‌وه، له سیله‌ی قه‌بران هاواره، كۆچی كوردانه ئه‌مجاره ! مه‌زاری پیرۆزی له ده‌باشان، ده‌بێته جێی نه‌زرگه‌ی پیاو باشان! به‌شه میراتی له ئهژدادهوه بۆ به‌جێ مابوو، به‌ڵام قه‌ت نه‌یویستووه وازی له موڵك و میرات هێنابوو، خودی خۆی خاوه‌نی هیچ نییه، نه‌گرد، نهكێڵگه، نهباخ ، نه كۆشك و ته‌لار، ئه‌گه‌ر ته‌سدیقی نه‌فه‌رموون ئه‌وه تاپۆ و ئه‌وه تۆمار !!
رێباز و قوتابخانه‌كه‌ی بمێنێ، چونكه ویژدان و مێژوو نایمرێنێ !
پیرۆز ده‌باشان به مه‌زاری مام
بڕازێته‌وه به گوڵ و نه‌مام
سه‌رچاوه‌كان :
1.دیوانی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی
2.دیداری ته‌مه‌ن ( سه‌لاح ره‌شید )
3.كورته له مێژووی شێخانی تاڵه‌بانی ( شه‌ره‌ف ئه‌شره‌ف تاڵه‌بانی )
4.مام جه‌لال لوتكه‌ی گه‌وره‌یی (ممتاز حه‌یده‌ری )
5.گۆڤاری سلێمانی ژ ( 184 ساڵی 2017 ) وگۆڤاری لڤین ژ ( 361 ساڵی 2017 )
مانایه‌كان :
•ساڵێك پێش په‌یدابوونی فلووسی سوور واته ساڵی 1932
•له ئه‌ژداد و ئابادی تێدا بوو ( نوور ) مه‌به‌ست له ( نوور ) شێخ نورولله و شێخ نووری كه ده‌كاته باپیری و باپیری باوكی مام جه‌لال !
•هه‌شت هه‌شه سوێن : واته ره‌شماڵێك له هه‌شت (ههسوێن ) پێك هێنرا بێت و ته‌نیا ماڵه گه‌وره‌كان ره‌شماڵی هه‌شت ههسوێنییان هه‌بووه.
•ههسوێن : پایه‌ی ره‌شماڵ .
•به‌بێ غهلال : بێ خه‌له‌ل، بێ غه‌ل و غه‌ش
•شهپهتووكه : هه‌نگوینێكی نایابه به شهپارووهكه( هه‌نگی كه‌ژ ) ده‌یكات ئه‌و هه‌نگی كه‌ژه ماڵی نابێ هه‌ر له شاخ و به‌نده نانه !! .
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج تیرۆریست دەکوژرێن
کوردستان 10:59 PM - 2024-04-16