له‌ساڵیادی كۆچی دوایی مامی گه‌وره‌مان سه‌رۆك مام جه‌لال
بیروڕا 02:27 PM - 2018-10-07.
عبدالله حاجی سعید
به‌نده یاده‌وه‌ری زۆرم هه‌یه له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال له ساڵی (1963)ه‌وه له چه‌می ڕه‌زان جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال له شۆڕشی ئه‌یلول فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه بووه له‌و ساڵه‌وه له نزیكه‌وه جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لالم ناسیوه ناكرێ لێره‌دا یاده‌وه‌ریه‌كان بنووسم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌دان لاپه‌ڕه ده‌بن به‌ڵام جێگه‌ی شانازیه بۆ من له ساڵی (1964)ه‌وه له دووبه‌ش بونی پارتی به‌سه‌ر دووباڵدا باڵی مه‌كته‌بی سیاسی و باڵی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فای بارزانی به‌زمانی ئه‌و كاته‌ی ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان (جه‌لالی) و (مه‌لای) ناو ده‌برا به‌نده كه‌سێكی به‌رپرس بووم له باڵی مه‌كته‌بی سیاسی ناسناوی (جه‌لالی)یان دابڕیبو به‌سه‌رما هه‌میشه و به‌رده‌وام شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م له قوتابخانه گه‌وره‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال دا بووم هه‌ر له‌و قوتابخانه‌یه فێری كوردایه‌تی و نیشتیمان په‌روه‌ری بووم هه‌ر له ساڵانی (60)ه‌وه تا نه‌خۆش كه‌وتنی جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌شداری ده‌یان كۆڕ و كۆبونه‌وه‌م كردووه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان ده‌یان كۆبونه‌وی تایبه‌تی و دوو به‌دوو بۆ به‌نده جێگه‌ی شانازیه هه‌مووجارێ ده‌ستی ده‌گرتم ئه‌یفه‌رموو وه‌ره براده‌ره دێرینه‌كه‌م.
جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال پیاوێكی لێ بورده بوو پیاوێكی شۆڕش گێر بوو نیشتیمان په‌روه‌ر و كوردستانی بوو دڵپاك به‌رانبه‌ر به هاوڕێ و هه‌ڤاڵه‌كانی و كادرانی یه‌كێتی حاقد نه‌بوو هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوو كه یه‌كێتی ناو یه‌كێتی وه‌كو بیل بیله‌ی چاومان بپارێزین، جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال بڕوای ته‌واوی به نوێ بونه‌وه‌ی یه‌كێتی هه‌بوو هه‌میشه له ئامۆژگاری و ڕێنمایه‌كانیدا ئه‌ی فه‌رموو ئه‌بێت خه‌ڵكی گه‌نجو خوێنده‌وار و خاوه‌ن ئه‌زمون و خاوه‌ن بڕوانامه بهێنرێنه پێشه‌وه بۆ ئۆرگانه‌كانی (ی.ن.ك) له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بڕوای ته‌واوی به‌وه هه‌بوو كه ده‌بێت ده‌وری ژنان له ناو یه‌كێتیدا فه‌رامۆش نه‌كرێ ڕێگه‌یان پێ بدرێ له ئۆرگانه جیاجیاكاندا كاریان پێ بسپێردرێ.
جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال دژی ده‌سته گه‌ری بوو له‌ناو یه‌كێتی دا به زمانه شیرینه‌كه‌ی خۆی ئه‌یفه‌رموو ڕێگه به‌كلك گرێ دان ناده‌ین بۆ ده‌سته‌گه‌ری و (ته‌كه‌تولات) هه‌میشه ئه‌یفه‌رموو ئه‌بێت پابه‌ندبین به په‌یڕه‌و و پڕۆگرامه‌وه ئه‌وه ده‌ستوری یه‌كێتی یه ده‌بێت له خال و بڕگه‌كانی لانه‌ده‌ین بڕوای ته‌واوی به‌ڕه‌خنه و ڕخنه له خۆگرتن هه‌بوو هه‌میشه ده‌یفه‌رموو ڕه‌خنه و ڕه‌خنه له خۆگرتن بڕوای ته‌واوی به دیموكراتیه‌نی ناو ڕێكخستن هه‌بوو ده‌یفه‌رموو ده‌بێت هه‌موو ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌س نیشان بكرێ به‌بێ ده‌س تێوه‌ردان و ده‌سته‌گه‌ری بڕوای وابوو كه ده‌بێت هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی كادرانی یه‌كێتی ڕۆشنبیربن و خۆیان پێ بگه‌یه‌نن له ڕێگه‌ی ده‌ورات و خوێندنه‌وه و په‌یمانگای كادرانه‌وه بڕوای ته‌واوی هه‌بوو ئه‌ندامانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌بێت مافیان پارێزراوبێت هه‌میشه ده‌یفه‌رموو هه‌ڤاڵان ئه‌ركیان هه‌یه و مافیان هه‌یه بڕوای ته‌واوی به لێپرسینه‌وه و به‌دواداچون هه‌بوو له حوكم ڕانیدا جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌وڵ و هیمه‌تی زۆری كرد بۆ بنیات نان و ئاوه‌دان كردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه به‌رنامه داڕێژه‌ری خزمه‌ت گوزاری بوو بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئارامی و سه‌قامگیری پارێزراوبێت به‌رده‌وام هه‌وڵوكۆششی ده‌كرد هه‌رێمی كوردستان پێگه‌ی به‌هێزی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی به‌هێز بێت هه‌وڵی ئه‌دا هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندا په‌یوه‌ندی باش و تۆكمه‌بێت بڕوای ته‌واوی به‌وه هه‌بوو كه ده‌بێت له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و له‌یه‌كتر گه‌یشتن ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندا چاره‌سه‌ر بكرێ دوور له گرژی و ئاڵۆزی جه‌نابی مام جه‌لال له روی بازاڕ و بازرگانیه‌وه بڕوای وابوو ده‌بێت كه‌رتی تایبه‌ت گه‌شه‌ی پێ بدرێ بگاته ئاستی كه‌رتی تایبه‌تی ووڵاتانی دنیای ده‌ره‌وه.
كۆچی دوایی جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی به‌جێ هێشت له عێراق و هه‌رێمی كوردستان جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زن بوو له‌ئاستی عێراق و كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ره‌مزی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان بوو هه‌رگیزا و هه‌رگیز شوێنه‌كه‌ی پڕنابێته‌وه ڕاسته جه‌نابی مام جه‌لال به‌لاشه لامان نه‌ماوه ڕێبازه‌كه‌ی فه‌لسه‌فه‌كانی ئامۆژگاری و فه‌رمووده‌كانی بۆته به‌رده‌بازی ڕێگای خه‌بات و تێكۆشانی یه‌كێتی یه‌كان كه هه‌موو ده‌بێت پابه‌ند بین پێوه‌ی بۆیه مامی گه‌وره‌مان هه‌میشه زیندووه هه‌تا هه‌تایه به‌زیندوێتی ئه‌مێنێ ته‌وه.
ئه‌ڵێن مامه گیان بنوو به‌ئارامی ئه‌مڕۆ ناو ماڵی یه‌كێتی یه‌ك و یه‌كگرتووه هه‌موومان پابه‌ندی ڕێبازه پیرۆزه‌كه‌ی تۆین له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ركه‌وتین دڵنیاین فریشته‌كانی خوای گه‌وره پێشوازیان لێ كردووی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زن و به وه‌فابویت بۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ت.
به‌گیانی نه‌مر و ماوت به‌رۆخی پاكی هه‌میشه زیندوت ڕێبازه پیرۆزه‌كه‌ت به‌رناده‌ین دڵنیات ده‌كه‌ینه‌وه یه‌كێتی یه‌كه‌ت هه‌میشه و به‌رده‌وام له‌گه‌شه و پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتندا ده‌بێت هه‌زاران هه‌زار سڵا و له ڕۆحی پاكی هه‌میشه زیندوت.
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی
بۆكاروباری بازرگانی
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25