هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كۆتایی به تاكڕه‌وی ده‌هێنێت
ریپۆرتاژ 12:39 PM - 2018-10-07.
له‌دوای یه‌ك مانگ له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له 3-9-2018 به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی یاسا پێویست بوو له ماوه‌ی مانگێكدا پۆستی سه‌رۆك كۆمار له نێو هۆڵی په‌رله‌مان ده‌ستنیشانبكرێت، تا له كۆتایی واده‌كه پۆسته‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نشیتمانی كوردستان یه‌كلابوه‌وه.
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار:
له‌دوای ململانێی و كێشمه‌كێشمه‌كان دواجار په‌رله‌مانی عێراق ئێواری رۆژی سێشمه‌ی رابردوو كه به‌پێی یاسا دوا رۆژ بوو بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، په‌رله‌مان دانیشتنی ئاسایی خۆیی به ئاماده‌بوونی 302 په‌رله‌مانتار به مه‌به‌ستی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه پۆسته ئه‌نجامدا.
ئه‌و دانیشتنه بۆ جاری یه‌كه‌م بوو له دوای سێ خول له ده‌ستنیشانكردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار كه به‌پێی رێكه‌وتنی پێكهاته و لایه‌نه سیاسیه عێراقیه‌كان و كوردستان به پشكی كورد هه‌ژمار ده‌كرێت، كورد به چه‌ندین كاندیده‌وه رووی له هۆڵی دانیشتنه‌كان كرد. به‌وه‌ی له هه‌ریه‌كه له ساڵه‌كانی 2005 و 2009 سه‌رۆك مام جه‌لال تاكه كاندیدی كورد بوه بۆ ئه‌و پۆسته‌و هه‌ردوو جاره‌كه‌ش به جه‌وله‌ی یه‌كه‌م و به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ئه‌و پۆسته‌ی به‌ده‌ستهێنا و له خولی سێیه‌میشدا فراكسیۆنه كوردییه‌كان له نێو خۆیاندا له نێوان هه‌ریه‌كه له به‌رهه‌م ساڵح و فوئاد مه‌عسوم، ئه‌وه‌ی دووه‌میان وه‌ك تاكه كاندیدی كورد ده‌ستیشانكرد.
ئه‌و ئێواره‌یه پێش ده‌ستپێكردنی كۆبونه‌وه‌كه، پێنج كاندید پاشه‌كشێیان له خۆكاندید كردن كردوو و زوو هه‌ستیان كرد كه ئه‌گه‌ری بوونیان به سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق مه‌حاڵه، به‌وه‌ش جه‌وله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن به رێگای نێهینییه‌وه به‌ڕێوه‌چوو كه هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی نیشیتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به دوو كاندیدی جیاواز به‌شداریان له پرۆسه‌كه كرد و به‌رهه‌م ساڵح توانی 165 ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت و فوئاد حوسێن 89 ده‌نگ و سروه عه‌بدولواحید 18 ده‌نگ و سائیر غانم یه‌ك ده‌نگ و منقه‌ز عه‌بدوله‌تیف 2 ده‌نگ و نوار سه‌عد 2 ده‌نگ و عه‌باس محه‌مه‌د چوار ده‌نگ و هاوكات 14 ده‌نگی پوچه‌ڵ و 8 ده‌نگیی سپیش هه‌بوه.
به‌پێی ده‌ستنیشانكردنی یاسایی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك كۆماریش كه پێویسته كاندیده‌كه 218 كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت هیچ كام له كاندیه‌كان چانسی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌یان نه‌بوو، بۆیه به ناچاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ردوو كاندیدی یه‌كێتی و پارتی بۆ جه‌وله‌ی دووه‌م هێشته‌وه و كه له دواجاردا دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح به كۆی 220 ده‌نگ وه‌كو سه‌رۆك كۆماری ده‌ستیشانكرا و فوئاد حوسێنیش ته‌نها 22 ده‌نگی به‌ده‌ستێهنا.
به‌یاننامه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌كه نه‌بوو:
ئه‌گه‌رچی له پێش ده‌ستپێكردنی جه‌وله‌ی دووه‌م بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك كۆمار فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان داوای له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد هه‌ڵبژاردنی جه‌وله‌ی دووه‌م دوابخات، به‌ڵام داواكه‌ی ره‌تكرایه‌وه چونكه به پێی یاسای په‌رله‌مان كاندیدی سه‌رۆك كۆمار ته‌نها خۆی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به نوسراو‌و واژووی خۆیه‌وه داوای پاشه‌كشێ بكات.
دواتر له به‌یاننامه‌یه‌كدا كشانه‌وه‌ی فوئاد حوسێنی تاكه كاندیده‌كه‌ی پارتی و بارزانیان راگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌و كات كار له‌كار ترازابوو پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌ستیپێكردبوو.
به‌وته‌ی چاودێرانی سیاسی، پارتی بۆی روون ببوه‌وه كه له جه‌وله‌ی دووه‌م كاندیده‌كه‌ی سه‌رۆكی پارتی ده‌رناچێت بۆ ئه‌وه‌ش ده‌یویست به دۆڕای له‌و پرۆسه‌یه نه‌یه‌ته ده‌ر، به‌ڵكو له‌به‌ر قسه‌ی بارزانی و پاڵپشتیه ره‌هاكانی بۆ وه‌گررتنی ئه‌و پۆسته به‌بێ هۆ به‌با نه‌چێت، به‌ڵام ئه‌وه رووی نه‌داو به‌پێی یاسا ناوی چووه كێبڕكێكه‌وه.
له‌و كاته‌شدا سه‌رۆكی پارتی به ده‌ركردنی به‌ینامه‌یه‌ك كه به‌وته‌ی چاودێران به‌یاننامیه‌كی هه‌ڕه‌شه ئامێز بوو له‌و شه‌وه‌دا كه تێدا هاتبوو: به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و نه‌ریته‌یه كه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له رابردوو په‌یڕه‌و كراوه ، باسی له‌وه‌شكردبوو: ئه‌و ئالیه‌ته‌ی ئێستا به هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبوڵ نیه‌و له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌بێت .
چاودێرێكی سیاسیش ئاماژه بۆ ئه‌وه دادات: ئه‌گه‌ر پارتی رێكاره‌كه‌ی به‌دڵ نه‌بوو ئه‌وه پێویست بوو له پێشوتردا نه‌چوایه‌ته كێبڕكێكه‌وه نه‌ك كه له جه‌وله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه دۆرا ئینجا به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد.
هاوكات ده‌ركردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌شی به‌بیانویه‌ك بۆ دۆڕانه‌كه‌ی پارتی به‌رانبه‌ر كانیدده‌كه‌ی یه‌كێتی هێنایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش رێگریی له نه‌كرد له ده‌ستینیشانكردنی كاندیده‌كه‌ی (ی ن ك) بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار و دواجار له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و به زۆرینه یه‌كلا كرایه‌وه.
دانوستاندن و كۆبونه‌وه‌كان به‌بێ ئه‌نجام بوون:
له ماوه‌ی رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌مه‌ی رابردوو، وه‌فدی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆبونه‌وه‌یه‌كی زۆریان ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌ك كاندید بچنه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه، به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له وه‌فده‌كان، پارتی زۆرترین ته‌نازولی له پۆسته‌كانی به‌غدا و هه‌رێم بۆ یه‌كێتی كردووه ته‌نها بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فوئاد حوسێن راسته‌وخۆ له لایه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه پاڵپشتی ده‌كرا و كاندید كرابوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، پارتی سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی عێراق كه پشكی كوردن و به‌ر كورد ده‌كه‌ون پێشكه‌شی یه‌كێتی ده‌كات و سه‌رۆكی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دوو به دوو ساڵ به‌شده‌كات، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌كه‌ی بارزانی سه‌ر بگرێت و یه‌كێتی كاندیده‌كه‌ی خۆی بكشێنێته‌وه، به‌ڵام یه‌كێتی سه‌رجه‌میانی ره‌تكرده‌وه و پێداگیری ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته كرد كه له پرسه‌یه‌كی دیموكراسیانه له هۆڵی په‌رله‌مان یه‌كلا ببێته‌وه.
یه‌كێتی گره‌وه‌كه‌ی له پارتی برده‌وه‌و سه‌ركه‌وت:
چاودێرانی سیاسیی له دوای پرسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد، كه یه‌كلابونه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی له‌هۆڵی په‌رله‌مان، كۆتایی به بڕیاره تاك لایه‌نه‌كانی پارتی هێناوه، كه چیتر تاكڕه‌وانه و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حزب و لایه‌نه‌كانی دیكه بڕیاری سه‌ربه‌خۆیانه نه‌دات و به‌ڵكو له رێگای گفتوگۆ و لێكگتێگه‌یشتنه‌وه‌وه پرسه‌كان یه‌كلابكاته‌وه.
هاوكات به‌شێك له چاودێرانی دۆخه‌كه، ئه‌وه‌شده‌خه‌نه‌ڕوو، كه پارتی چیدیكه ناتوانێت تاك لایه‌نه‌نانه بۆ هه‌ر پۆست و پرسێك كه رووبه‌ڕوی كورد له هه‌رێم و عێراق ده‌بێته‌وه هه‌نگاو بنێت و لایه‌نه‌كانی دیكه فه‌رامۆشبكات و نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆیان, به‌ڵكو پێویسته یه‌كێتی وه‌كو هێزێكی خاوه‌ن ئیراده‌و به‌هێزی نێو گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق و هه‌رێم ته‌ماشابكات و چیدیكه به‌بێ رێكه‌وتنێكی شه‌فاف و یه‌كسان هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆیانه نه‌دات، تاوه‌كو نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماره‌وه و توشی ئیحراجی سیاسی نه‌بێته‌وه و یه‌كێتیش گره‌وه‌كانی لێنه‌باته‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له ماوه‌ی رابردوودا پارتی سه‌ربه‌خۆیانه و تاك لایه‌نانه، به‌شیر حه‌دادی كاندید كرد بۆ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌ڵام له جه‌وله‌ی یه‌كه‌م نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت به‌ناچاری له جه‌وله‌ی دووه‌م په‌نای برده‌به‌ر گفتوگۆ و رێككه‌وتن.
پۆستی سه‌رۆك كۆمار و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان:
دوابه دوای هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح به‌سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق، لێپرسراوانی حكومی و حزبی و كه‌سایه‌تییه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق پیرۆزباییان ئاراسته‌ی ناوبراو كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆی خواست.
هاوكات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش، ئه‌و پرۆسه‌یه بێبه‌ش نه‌بوو له پۆستی نوكته ئامێز‌و ته‌نزی مه‌به‌ستدار، له‌سه‌ر هه‌ردوو كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی .
وك له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكدا هاتووه: ئه‌ڵێن چۆن له رێزمانی كوردیدا دوو بزوێن به‌دوای یه‌كدا نایات، له سه‌رۆكایه‌تی كۆماریشدا دوو فوئاد به‌دوای یه‌كدا نایه‌ن.
هاوكات له پۆستێكی دیكه‌دا، هاتووه: به فوئاده‌كه‌ی پارتی بڵێن ئه‌گه‌ر هاته‌وه فوئاده‌كه‌ی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ خۆی بێنێته‌وه، هه‌روه‌ها له یه‌كێكی دیكه‌دا هاتووه، گوایه فوئاد حوسێن رایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چێت ئه‌وه خۆی ده‌سوتێنێت، به‌ڵام به‌رهه‌م ساڵح له‌وه‌ڵامدا وتویه‌تی كردار شه‌رته.
هه‌روه‌ها له پۆستێكی دیكه باس له‌وه‌كراوه: ئاخۆ ئه‌بێ كام فوئادیان زووتر بگه‌نه‌وه نیشیتمان!.
PUKmedia هه‌فته‌نامه‌ی هه‌واڵ
ئا / ره‌وان تاڵب
هەواڵی زیاتر
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22