riklam

سه‌عدی پیره‌: نادیه‌ بۆ گه‌لی كورد و ئێزیدییه‌كان مایه‌ی شانازییه‌

ژنان‌ 02:28 PM - 2018-10-06
.

.

به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ برۆسكه‌یكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی نادیه‌ موراد ده‌كات و ده‌ڵێت هه‌موومان دڵخۆشین به‌م هه‌واڵه‌ و ده‌بێته‌ شانازیه‌كی گه‌وره‌ بۆ گه‌لی كورد و ئێزیدیه‌كان، ده‌قی بروسكه‌كه‌

پیرۆزبایی

به‌وپه‌رِی دڵگه‌رمیه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ خاتوو نادیه‌ موراد، كچه‌ كوردی ئێزیدی رزگاربووی ده‌ستی داعش، براوه‌ی خه‌ڵاتی ھاوبه‌شی نۆبڵی ئاشتی ٢٠١٨ ده‌كه‌م كه‌ له‌ ھه‌مان كاتدا باڵوێزی نیازپاكییه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی (ساخارۆڤ)یشه‌.

ئه‌م ھه‌واڵه‌ ھه‌موومانی دڵخۆش كرد و ده‌بێته‌ شانازیه‌كی گه‌وره‌ بۆ گه‌لی كورد به‌گشتی و له‌ نێویشیاندا ئێزیدیه‌كان به‌تایبه‌تی، به‌مه‌ش خاتوو نادیه‌ موراد بووه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ستێره‌ پرشنگداره‌كانی ناو ئاسمانی كه‌سایه‌تییه‌ ناوداره‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی، جارێكیتر دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد و جینۆساید و مه‌زلوومیه‌تی گه‌له‌كه‌مانی به‌گوێی جیھان دایه‌وه‌،  بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی سه‌لمێنرا كه‌ گه‌لی كورد گه‌لێكی ئاشتی خواز و مرۆڤ دۆسته‌.

جارێكیتر به‌م بۆنه‌ مێژووییه‌وه‌، به‌شانازیه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ نادیه‌خان و ته‌واوی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م.

 سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌

ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ گشتیه‌كانی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان

ڤیه‌ننا

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket