riklam

هه‌رێم.. دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێده‌كات

ئابوری 09:03 AM - 2018-10-06
.

.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم بكرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش كه‌مووچه‌ وه‌رده‌گرێت، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia سبه‌ینێ 7ی تشرینی یه‌كه‌م 2018، مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.

هه‌روه‌ها رۆژی دووشه‌ممه‌ مووچه‌ی لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت و بڕیاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شبكرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا پێشتر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردبوو، كه‌ چی دیكه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌ ره‌سمی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ راناگه‌یه‌نرێت و هه‌موو 5ی مانگێگ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket