riklam

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پیرۆزبایی له‌نادیه‌ موراد ده‌كات

جینۆساید‌‌ 08:44 PM - 2018-10-05
.

.

به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵه‌وه‌، مه‌حمودی حاجی ساڵه‌ح پیرۆزباییان لێده‌كات و داواكاره‌ پشتیوان بێت له‌ڕووی ناساندنی رووه‌ یاساییه‌كانی پرۆسه‌ به‌دناوه‌كانی ئه‌نفال و تاونه‌كانی داعش.

 

ده‌قی پیرۆزبایی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

به‌بونه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نوبل بو ئاشتی به‌ ناوی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی باڵای ناساندنی تاوانه‌كانی داعش دژی كوردانی ئێزیدی و بیكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینه‌كانی تر،پر به‌ دڵ پیروزبایی خۆمانتان پێ راده‌گه‌یه‌نین و هیوا دارین له‌ نێوه‌نده‌ نێوده‌وڵیه‌كان هه‌نگاو بنێن بو گه‌یاندنی سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانانه‌ی دژی گه‌له‌كه‌مان ئانجام دراوه‌ له‌ پرۆسه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران و تاوانه‌كانی داعش.

 

ده‌ست نیشانكردنتان بۆ ئه‌و خه‌ڵاته‌ نیشانه‌ی كرنگی پێدانی نێوه‌نده‌ نێوده‌وڵیه‌كان به‌و تاوانانه‌ی كه‌ دزی تۆو هه‌زاران كوردی ئیزیدی بێ گوناهی ترو كوشتن و بێ سه‌روشوێن كردنی هه‌زاران كه‌س و كور بزكردنیان كه‌ دواتر و ئێستاش له‌ جه‌ندان گۆری به‌كۆمه‌ڵ ده‌دوزرێنه‌وه‌.

 

هیوادارین هاوكار و پشتوانی كاره‌كانمان بن له‌ ناساندنی رووی یاسایی تاوانه‌كانی تیرورستانی داعش و بشتیوان بن بو گه‌یاندنی ده‌نگی نه‌بیستراوی ئه‌و كج و ژنانه‌ی كه‌ تاكو ئێستا بێسه‌رو شوێنن.

جارێكی تریش پیرۆزباییت لێ ده‌كه‌ین

و هیوای سه‌ركه‌وتنت بو ده‌خوازین

محمود حاجی ساڵح

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

5/10/2018

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket