riklam

د.بەرهەم: مام جەلال مامی گەورەو مامۆستام بوو

ی.ن.ک‌‌ 05:12 PM - 2018-10-03
.

.

سەرۆك كۆماری عیراق لەساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلالدا رایگەیاند: جەنابی مام جەلال بۆ گەلەكەمان رێبەرێكی مێژوویی، سەركردەیەكی خاوەن دەستپێشخەری گەورە، نەخشی لەمێژووی كوردا زۆر دیارو كاریگەر بووە، دەشڵێت: مامی گەورەو مامۆستام بووە لەهەموو وێستگەكانی ژیانمدا.

 د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال-دا رایگەیاند: ئەمڕۆ 3ی تشرینی دووەمی 2018، رۆژێكی گرنگە لەمێژووییە وڵاتەكەماندا، ساڵیادی كۆچی دوای جەنابی مام جەلال-ە.

وتیشی: جەنابی مام جەلال بۆ گەلەكەمان رێبەرێكی مێژوویی، سەركردەیەكی خاوەن دەستپێشخەری گەورە، نەخشی لەمێژووی كوردا زۆر دیارو كاریگەر بووە، زیاد نیو سەدە مام جەلال رێبەرێكی دیارو هەڵكەوتوو بووە، بەسیاسەتی چەپكە گوڵەكەی لەكۆكردنەوەی هێزو تواناكان بۆ ئازادی گەلەكەی خەباتی كردوە بۆ دیموكراسی بۆ عیراق.

سەرۆك كۆماری عیراق راشیگەیاند: مام جەلال بۆ شەخسی خۆشم مامی گەورە بووە، مامۆستام بووە، لەهەموو وێستگەكانی ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتیشم مام جەلال دەستیگرتوم، هاوكارو پشتیوانم بووە، چاكەو جوامێری مام جەلال هەمیشە لەدڵ و دەرونی من و هاوڕێكانی هەمیشە زیندووە.

د.بەرهەم ساڵح وتیشی: خوا یاربێت، بەتێزەكانی مام جەلال، بە بەهاكانی مام جەلال، بەپێكەوە ژیان و سوربوون لەسەر مافی خەڵك بەردەوامبین، ئەو ئەزمونە دەوڵەمەندەی مام جەلال كە بۆ هەموومانی بەجێهێشتووە سودی لێوەربگرین بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئەمڕۆی كوردستان و بگرە عیراق و ناوچەكەش.

سەرۆك كۆماری عیراق راشیگەیاند: حاجی قادری كۆیی هۆنراوەیەكی زۆر جوان و پڕ واتایی هەیەو دەڵێت، "مەرگ و ژین میسلی سێبەرو تاوە، ئەوەی باقی بمێنێ هەر ناوە"، بەڕاستی مام جەلال نەك هەر لەكوردەواری خۆمان و عیراقدا، بەڵكو لەسەر ئاستی ناوچەكە، كوردێكی لەدایكبووی كەلكان، لەو جەوە داخراوەی كوردستان و لەپێشمەرگایەتییەوە بۆ سەرۆك كۆماری، ئەو بەها گەورەو ناوە گەورەییەی بەجێهێشتوە سەروەتێكی گەورەیە هەم بۆ كورد، هەم بۆ عیراقیش، بۆ ناوچەكەش.

ئەوەش وت: ئێمەی هاوڕێیانی مام جەلال، ئێمەی خوێندكارەكانی بەردەستی مام جەلال، هیوادارم سودمەندن بین لێی و بەهاو جوانییەكانی مام جەلال-مان هەمیشە لەیاد بێت.

PUKmedia تایبەت          

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket