riklam

وه‌فدی باڵای یه‌كێتی سه‌ردانی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 02:04 PM - 2018-10-03
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا وه‌فدی باڵای یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك له‌كۆشكی سه‌لام له‌لایه‌ن د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق پێشوازییان لێكرا.

سه‌ره‌تا سه‌رۆك كۆمار و وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی رێزنان له‌ خه‌بات و تێكۆشانی سه‌رۆك مام جه‌لال گرت وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆماری كورد و سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ زۆربه‌ی ته‌مه‌نی له‌پێناو مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌لی كورد ته‌رخان كردبوو له‌ پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه‌ گه‌یشته‌ به‌رزترین حه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی عیراق كه‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌.

سه‌ره‌تا كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وێڕای پیرۆزبایی له‌ ده‌ستبه‌كاربوونی د.به‌رهه‌م وه‌ك سه‌رۆك كۆماری نوێی عیراق وتی: له‌ ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ڵێنی وه‌فا بۆ ڕێبازه‌كه‌ی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ و یه‌كێتی هه‌وڵه‌كانی بۆ یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی چڕ كردۆته‌وه‌.

دواتر د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری نوێی عیراق وتی: ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی مێژووییه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان كه‌ ئه‌ویش ڕۆژی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌ كه‌ كاریگه‌ری و جێده‌ستی له‌نه‌خشی سیاسی كوردستان و عیراقدا دیاره‌ .

له‌باره‌ی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه‌، وتیشی: مام جه‌لال له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵییه‌وه‌ خاوه‌نی به‌ها و ناوێكی گه‌وره‌یه‌ و بۆ منیش  مام جه‌لال مام و مامۆستا بووه‌ و له‌ هه‌موو وێستگه‌كانی ژیانم ده‌ستی گرتووم و هاوكار و پشتیوانم بووه‌ .

سه‌رۆك كۆمار عیراق وتیشی: سوود له‌ ئه‌زموونه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان وه‌رده‌گرین.

د.به‌رهه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ڕێگای مام بۆ ئاشته‌وایی و دیموكراسی ده‌گرینه‌به‌ر.

PUKmedia

 

100 (1).jpeg

100 (2).jpeg

 

100 (4).jpeg

100 (5).jpeg

 

100 (9).jpeg

 

100 (11).jpeg

100 (13).jpeg

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket