riklam

عه‌ممار حه‌كیم پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌كات

عیراق 10:43 PM - 2018-10-02
.

.

عه‌ممار حه‌كیم رێبه‌ری ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی پیرۆزبایی له‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌كات.

حه‌كیم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، "گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ فه‌خامه‌تی د.به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق".

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوكه‌یدا، حه‌كیم ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گرنگی ئه‌م هه‌نگاوه‌ گه‌وره‌یه‌ كردوه‌ له‌سه‌ر رێگای ته‌واوكردنی ئیستیحقاقه‌ ده‌ستوورییه‌كان و ده‌ڵێت: "له‌ فه‌خامه‌تیان راده‌بینین كه‌ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر رێچكه‌ی پاراستنی ده‌ستوور و ئه‌و كارانه‌ ته‌واو بكات كه‌ به‌رێزان سه‌رۆك كۆماره‌كانی پێش خۆی له‌و پۆسته‌دا ده‌ستیان پێكردوه‌".

عه‌ممار حه‌كیم له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: ماوه‌كه‌ی مۆركی یه‌كڕیزی نێوان سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ و چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كان و هاندانی هاوبه‌ش و لایه‌نه‌ جیاوازه‌كانی دیمه‌نی سیاسی عیراقی پێوه‌ دیاره‌ كه‌ به‌ گیانی یه‌ك تیمی پێكه‌وه‌ گونجاو كار بكه‌ن له‌پێناو پته‌وكردنی رێچكه‌ی دیموكراتی عیراقێكی ئازاد و فره‌یی كه‌ له‌ سایه‌یدا هه‌موو پێكهاته‌كان به‌ خێر و به‌ره‌كه‌ت شاد بن".


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket