سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عیراق بناسه
ی.ن.ک 09:35 PM - 2018-10-02.
ناوی ته‌واوی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح. له‌دایكبووی ساڵی 1960ی گه‌ڕه‌كی به‌رخانه‌قای شاری سلێمانی. خوێندنی سه‌ره‌تایی له شه‌قڵاوه ده‌ستپێكردو له‌سلێمانی ته‌واوی كرد. خوێندنی ناوه‌ندی و ئاماده‌ییشی هه‌ر له سلێمانی ته‌واو كرد.
ساڵی 1974 پاش هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌نێوان كورد و حكومه‌تی عیراقدا، باوكی، ئه‌حمه‌د ساڵح كه له‌سلێمانی دادوه‌ر بوو، په‌یوه‌ندیی به‌شۆڕشه‌وه كرد‌و كرایه ئه‌ندامی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له‌حاجی ئۆمه‌ران. دوابه‌دوای ئه‌مه، هه‌موو خێزانه‌كه‌ی په‌یوه‌ندییان پێوه‌كرد و تا ساڵی دواتر له‌وێ مانه‌وه.
پاش هه‌ره‌س هێنانی شۆڕش له‌ساڵی 1975 دا باوكی به‌خێزانه‌وه روویكرده ئێران، ماوه‌یه‌ك له‌شاری نه‌غه‌ده مایه‌وه، پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ عیراق و هه‌ر ئه‌و ساڵه بۆ شاری سه‌ماوه له‌باشووری عیراق دوورخرایه‌وه، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی له‌سلێمانی مایه‌وه.
له‌ساڵی 1976 دا په‌یوه‌ندیی به رێكخراوێكی چه‌پی بچووكه‌وه كرد به‌ناوی رێكخراوی ئازادیخوازانی كوردستانه‌وه و تێیدا لێپرسراوێتیی راگه‌یاندنی گرته ئه‌ستۆ. له‌و ماوه‌یه‌دا به‌هاوكاریی كاوه حه‌مه ساڵح یار ئه‌حمه‌د چوار ژماره‌ی له‌گۆڤاری "دواڕۆژ" ده‌ركردووه. له‌كۆتایی هه‌مان ساڵدا رێكخراوه‌كه خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و چووه ناو كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه. له‌ئاكامی یه‌كگرتنه‌وه‌دا به‌رهه‌م ساڵح بووه ئه‌ندامی رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان.
هه‌ڵسوڕانی له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا سه‌رنجی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی راكێشا. بۆیه له شوباتی 1979 گیراو ره‌وانه‌ی كه‌ركوك كرا. له‌وێ خرایه ژێر لێكۆڵینه‌وه‌و زۆر ئه‌شكه‌نجه درا. به‌ڵام هیچی له‌سه‌ر ساغ نه‌بوه‌وه‌و له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئازاد كرا. هه‌ر ئه‌و ساڵه خوێندنی ئاماده‌یی ته‌واوكردو روویكرده به‌ریتانیا بۆ خوێندن. له‌وێ له زانكۆی كاردف وه‌رگیراو ده‌ستی به خوێندنی ئه‌ندازیاری مه‌نده‌نی كرد‌و پله‌ی به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ستهێنا. پاشان چوار ساڵی تر ئامار‌و كۆمپیوته‌ری له زانكۆی لیڤه‌رپوڵ خوێند‌و هه‌ر له‌و زانكۆیه بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ستهێنا.
دواتر، وه‌ك راوێژكار له گروپی كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا له بواری كۆمپیوته‌ردا كاری كرد‌و پاشان له كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی قۆنته‌رات له بواری رێوبان كاری كرد.
له‌و ماوه‌یه‌دا له مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی له‌گه‌ڵ عومه‌ر شێخ موس كه لێپرسراوی مه‌كته‌به‌كه بوو، كاری كرد‌و ساڵی 1983 به ئه‌ندامی لیژنه‌ی رێكخستنه‌كانی ئه‌وروپای یه‌كێتی هه‌ڵبژێردرا. پاش وازهێنانی عومه‌ر شێخ موس، لێپرسراوێتی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی گرته ئه‌ستۆ. ساڵی 1991 توانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتۆن و یه‌كێتیی نیشتمانی په‌ره‌پێبداو دواتر كرایه نوێنه‌ری یه‌كێتی له واشنتۆن.
ساڵی 1992 له كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه هه‌ردوو باڵی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران و یه‌كێتیی شۆڕشگێڕانی تێدا تێكه‌ڵاو كرا، به‌ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراو دواتر كرا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی. له‌وماوه‌یه‌دا كه‌وته كاركردن بۆ ده‌ركردنی گۆڤارێك بۆ ناساندنی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تان له سه‌رده‌می پاش بڕانه‌وه‌ی جه‌نگی سارد، ساڵی 1993 له هه‌ولێر مافی ده‌ركردنی گۆڤاری "روانگه‌ی جیهان"ی به‌ده‌ستهێناو ئه‌ركی ده‌ركردنی گۆڤاره‌كه‌ی به هه‌ریه‌ك له دارۆ شێخ نوری وه‌ك سه‌رنووسه‌رو فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وه‌ك جێگری سه‌رنووسه‌ر سپارد. یه‌كه‌م ژماره‌ی گۆڤاره‌كه له تشرینی دووه‌می 1993 ده‌رچوو، دوا ژماره‌ش كه ژماره چوار بوو له ئایاری 1995.
ساڵی 2001 پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، به سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیداره‌ی سلێمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانراو هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ش له كۆنگره‌ی دووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بۆ جاری دووه‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌و دواتر كرا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.
ساڵی 2003 له‌سه‌روبه‌ندی به‌گه‌ڕكه‌وتنی هه‌وڵه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌ولێرو سلێمانی، ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه. ساڵی 2004 ئه‌ركی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی له حكومه‌تی دكتۆر ئه‌یاد عه‌للاوی پێ سپێردرا، له حكومه‌تی ئیبراهیم جه‌عفه‌ریدا لێپرسراوێتی وه‌زاره‌تی پلاندانانی وه‌رگرت و له حكومه‌تی مالیكی‌دا ئه‌ركی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی گرته ئه‌ستۆ. هه‌ر ئه‌و ساڵه پاش وازهێنانی نه‌وشیروان مسته‌فا له پۆستی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، خۆی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ كران به جێگره‌كانی سكرتێری گشتی.
له‌و ماوه‌یه‌ی كه له به‌غدا لێپرسراوێتی هه‌بوو، ده‌ستپێشخه‌ریی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌برد، كه په‌یمانێكه له‌نێوان عیراق و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تاندا بۆ یارمه‌تیدانی عیراق بۆ ساغكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوونی به ئاشتی هه‌م له‌ناوخۆو هه‌م له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا وه‌ك سپۆنسه‌ری هه‌ندێك پڕۆژه‌ی وه‌ك "هیوا" بۆ پشتگیریكردنی خوێندكارانی زانكۆی كوردستان و سپۆنسه‌ری هه‌ندێك ده‌زگای وه‌ك سه‌ته‌لایتی "ئه‌لحوررییه" له به‌غداو ده‌زگای خه‌ندان له سلێمانی، ده‌ركه‌وت.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2009 سه‌رۆكایه‌تی كردنی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستانی له هه‌ڵبژاردنی گشتیدا پێ سپێردراو پاش سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانیی كوردستان به‌ڕێژه‌ی 59%ی ده‌نگه‌كان، ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌ئه‌ستۆو ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد.
ساڵی 2010 له كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا له‌سه‌ر داوای تاڵه‌بانی، ئه‌و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، به‌ده‌نگدانی ئاشكرا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌و ده‌م و ده‌ست پاش هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یان، تاڵه‌بانی هه‌ردووكیانی وه‌ك جێگرانی سكرتێری گشتی راگه‌یاند. ساڵی 2011 به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتمانی و پارتی دیموكراتدا، وازی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هێناو پۆسته‌كه‌ی بۆ پاڵێوراوی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌جێهێشت.
له‌ساڵی 2014دا ئه‌و و دكتۆر فوئاد مه‌عسوم بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆماری عیراق كاندید كران، به‌ڵام فراكسیۆنه كوردییه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه ئه‌ركی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێكیان پێ سپێردرابوو، ده‌نگێكی زۆرتریان به دكتۆر فوئاد مه‌عسوم دا.
ئه‌مڕۆش 2-10-2018 له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه وه‌ك كاندیدی یه‌كێتی له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا به سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڵبژێردرا.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19