riklam

له‌پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا كاندیدی یه‌كێتی به‌سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڵبژێردرا

ی.ن.ک‌‌ 09:10 PM - 2018-10-02
.

.

دوای چه‌ندینجار له‌ ته‌واو نه‌بوونی نیسابی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، سه‌رئه‌نجام ئه‌مشه‌و (2/10/2018) ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنێكدا د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڵبژارد.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا كه‌ (302) په‌رله‌مانتار ئاماده‌یبوون، پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عیراق یه‌كلاكرایه‌وه‌ كه‌ (24) كه‌س خۆیان بۆ وه‌رگرتنی كاندید كردبوو.
له‌ میانی خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شدا كه‌ به‌ ده‌نگدانی نهێنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو 302 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان تێدا داو  د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كودستان ده‌نگی (165) په‌رله‌مانتاری به‌ده‌ستهێنا و د. فوئاد حسێن كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانیش (89) ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.

دوای به‌دوای ئه‌وه‌ پارتی كاندیده‌كه‌ی خۆی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كشانده‌وه‌، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان داواكاری كشانه‌وه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ ئیمزای خودی كاندیده‌كه‌ نه‌بووه‌، بۆیه‌ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار درێژه‌ی پێ دراو سه‌رئه‌نجام كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ 219 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڵبژێردرا.

پێشتر فراكسیۆنه‌ شیعه‌و سوننه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوایان له‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان كرد به‌یه‌ك كاندید به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌ڵام دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی، نه‌گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به‌ پێشكه‌شكردنی یه‌ك كاندیدو له‌كێبڕكێیه‌كی دیموكراتیدا له‌هۆڵی په‌رله‌مان كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی ( د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح) ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ستهێناو بوو به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق.

Untitled-2.jpg

سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عیراق بناسه

Untitled-2.jpg

لایەنە شیعەكان رێككەوتون دەنگ بە بەرهەم ساڵح بدەن

Untitled-2.jpg

یەكێتی و مالیكی: لەسەر دیاریكردنی سەرۆك كۆمار كۆكبوین

Untitled-2.jpg

تەنیا 7 كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار مانەوە

Untitled-2.jpg

سەیهود:پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە

Untitled-2.jpg

د. به‌رهه‌م: پشتگیری هێزه‌ سیاسییه‌كانی عیراقم به‌ده‌ستهێناوه

Untitled-2.jpg

وه‌فدی یه‌كێتی جوڵه‌ی سیاسی له‌ عیراق گه‌رم ده‌كات

Untitled-2.jpg

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆده‌بێته‌وه

Untitled-2.jpg

حه‌رب: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار درێژناكرێته‌وه

Untitled-2.jpg

فراكسیۆنی یەكێتی لەبەغدا: د.بەرهەم تەنها كاندیدی یەكێتییە

Untitled-2.jpg

كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ 30 دەقیقە دواخرا

Untitled-2.jpg

په‌رله‌مان.. نوێنه‌ران سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵده‌بژێرن

Untitled-2.jpg

یه‌كێتی: نابێت هه‌موو پۆسته‌كان بۆ لایه‌نێك بن

Untitled-2.jpg

دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەستیپێكرد

Untitled-2.jpg

هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كه‌وته‌ خولی دووه‌م

Untitled-2.jpg

كاندیده‌كه‌ی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كشایه‌وه

Untitled-2.jpg

له‌پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا كاندیدی یه‌كێتی به‌سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڵبژێردرا

Untitled-2.jpg

فوئاد مه‌عسوم پیرۆزبایی له‌ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ده‌كات

Untitled-2.jpg

عه‌ممار حه‌كیم پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌كات

Untitled-2.jpg

مه‌ككۆرگ: پشتیوانی به‌رهه‌م ساڵح ده‌بین

Untitled-2.jpg

د.به‌رهه‌م گه‌یشته‌ كۆشكی سه‌لام

Untitled-2.jpg

موتڵه‌گ: د. به‌رهه‌م له‌پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا هه‌ڵبژێردرا

Untitled-2.jpg

وه‌فدی باڵای یه‌كێتی سه‌ردانی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات

Untitled-2.jpg

د.بەرهەم: مام جەلال مامی گەورەو مامۆستام بوو

Untitled-2.jpg

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا: ھه‌ڵبژاردنی د.به‌رهه‌م ھه‌نگاوێكی گرنگه‌ له‌پرۆسه‌ی ده‌ستوری


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket