riklam

هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كه‌وته‌ خولی دووه‌م

عیراق 07:27 PM - 2018-10-02
.

.

له‌خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ كه‌ كه‌مێك پێش ئێستا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ریه‌ك له‌ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و د.فوئاد حسێن كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانیان تێدا به‌ده‌ستهێنا و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكۆكاریش كه‌وته‌ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردن.

له‌و پرۆسه‌یه‌دا كه‌ 302 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان تێدا دا، كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی 165 ده‌نگی به‌ ده‌ستهێناو كاندیده‌كه‌ی پارتیش 89 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.

له‌و خوله‌دا 19 كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌شداربوون له‌ پرۆسه‌كه‌دا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی 5 كاندید به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی ده‌نگدان كشانه‌وه‌.

PUKmedia  تايبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket