riklam

دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەستیپێكرد

عیراق 05:35 PM - 2018-10-02
.

.

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەستیپێكرد.

لەوبارەیەوە مەریوان نەسرەدین ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە PUKmedia ی راگەیاند: بەئامادەبوونی نزیكەی 300 ئه‌ندامی پەرلەمان، دانیشتنی پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار دەستیپێكرد.

 وتیشی: بەشی یەكەم و دووەمی كۆبوونەوەكە كە خۆی لە خوێندنەوەی چەند سورەتێك لە قورئانی پیرۆز و سەرژمێری پەرلەمانتارەكان دەبینێتەوە، تەواو بووە و بڕیارە پاش كەمێكی تر ناوی كاندیدەكانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بخوێندرێتەوەو پاشان پرۆسەی دەنگدان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ئەنجام بدرێت.

هەروەها ئەو پەرلەمانتارانەی كە لە دانیشتنی یەكەمی پەرلەماندا ئامادەنەبوون، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا سوێندی یاساییان خوارد.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند كاندیدێك كه‌ پێشتر خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید كردبوو، كشانه‌وه‌ كه‌ بریتین له‌ ( سه‌لیم شوشكه‌یی، عه‌بدولكه‌ریم عه‌بتان، عومه‌ر به‌رزنجی، له‌تیف جه‌مال ره‌شید).

PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket