riklam

چی بە كێ‌ دەگوترێ‌؟

بابەتی گۆڕاو 02:48 PM - 2018-10-02
.

.

چی بە كێ‌ دەگوترێ‌؟

× دە توخوا تەعاروفی لەگەڵ ئێمەش پێبكە- بەو كچەی كە مامۆستا سوئالی ئیمتیحانی پێدەڵێتەوە.
× دابەزین هەیە قوربان- بەدۆلار.
× هیچ نەبێ‌ جوابی سەلامەكەمان بدەرەوە- بە دكتۆری عیادە خارجی.
× دەستمان بەلایەكت- بەو برادەرەی كە بە رێكەوت تەعین دەكرێ‌.
× وەعد بێ‌ قاتێ‌ شاڵ و جووتێ‌ كڵاشی ئەبوبەكرییت بۆ بكڕم- بەو سكرتێرەی كە موقابەلەكەی جەنابی هینت بۆ تەرتیب دەكات.
× فڕی فڕی قەل فڕی- بە داهاتی برایم خەلیل.
× خۆت هیلاك مەكە ئەم مەسئولانە بە موزاهەرە لاناچن- بە شەعبی عێراقی.
× جمهورییەكەتان مەلەكییە-بە حكومەتی هەرێم.
× تۆش بیكە بە مەتعەم- بەو كتێبفرۆشەی كە كڕیای نییە.
× لە باتی پەڕۆوپاتاڵ ئەو پارەیەتان بدایە بە دەرمانی شێرپەنجە باشتر نەبوو؟!- بە حیزبەكان.
× وەڵـڵاهی زەحمەتە لە ماڵ بین- بە خەسووت كە ئەڵێ‌ ئەمشەو سەرێكتان لێ‌ ئەدەین.
× پڕۆژەكانی سلێمانیتان جوانە- بەو مەسئولەی كە دەڵێ‌ حكومەتەكەمان یەكگرتووە.
× ئیشەڵـڵا رۆژێك دائیرەكەی تۆش دەكەن بە كافتریا- بە سەرۆكی شارەوەانی.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket